مه‌سرور بارزانی پشتیوانی خۆی بۆ مسته‌فا كازمی راگه‌یاند

په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فۆنیان ئه‌نجامدا

K24 - هه‌ولێر:

مه‌سرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندیییەکی تەلەفۆنیدا  پشتیوانیی لە سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو مستەفا کازمی دەکات.

ئەمڕۆ پێنجشەممە 2020/4/9 مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ موستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراوی عێراق، پشتیوانیی خۆی  بۆ راسپاردنی دەربڕی.

له‌و په‌یوه‌ندییه‌ ته‌له‌فۆنییه‌دا، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جەختی لەوە کردەوە کە بەیەکەوە کار بکەن بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و حکومەتی فیدراڵی لە سەر بنەمای دەستوور.

ئه‌مڕۆ 9/4/2020 به‌ فه‌رمی مسته‌فا كازمی، بۆ پێكهێنانی كابینه‌ی نوێی حكومه‌تی عێراق راسپێردرا، ئه‌ویش دوای ئه‌وه‌ی عه‌دنان زورفی كه‌ پێشتر راسپێردرا بوو، كشایه‌وه‌ و داوای لێبوردنی كرد.

ئ. م