ریاڵ مەدرید هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی ئه‌م ئه‌ستێره‌یه هاویشت
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیسپانیا و بریتانیا، زینه‌دین زێدان راهێنه‌ری یانەی ڕیاڵ مەدرید دەستبەرداری خه‌ونه‌كه‌ی نابێت كه گواستنه‌وه‌ی پۆڵ پۆگبایه، له‌م پێناوه‌یشدا هه‌نگاوێكی گه‌وره‌ی هاویشتووه.
رۆژنامە The sun ئینگلیزی له راپۆرته هه‌واڵێكدا بڵاوکردۆتەوە کەوا یانەی ڕیاڵ مەدرید بە هەموو کارەکان گەیشتووە بۆ ئەوەی گرێبەست لەگەڵ یاریزانی یانەی مانجێستەر یونایتد پۆڵ پۆگبای فەرەنسی بکات لە ماوەی گواستنەوەی هاوینە.
هه‌مان سه‌رچاوه ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه ڕیاڵ مەدرید هەنگاوێکی نوێی ناوە بۆ ئەوەی پۆگبا بەدەست بهێنێت و دوای چەندین جار هەوڵ دان بۆ ئەوەی بتوانن گرێبەستی لەگەڵ بکەن، له‌م پێناوه‌يشدا ڕیاڵ مەدرید چوار یاریزانی پێشکەش کردووە بۆ کارگێری یانەی مانچێستەر یونایتد بۆ تێهه‌ڵكێشكردنى پرۆسه‌ی گواستنه‌وه‌ی پۆگبا بۆ سانتیاگۆ بێرنابیۆ، ئەوانیش مارتین ئودیگارد و خامیس رۆدیگێرۆ و لۆکاس فاسکیز و براهیم دیازه.
سه‌رچاوه‌كه نووسیویه‌تی: یانەی مانچێستەر یونایتد نایەوێت دەستبەرداری پۆگبا بێت بە تایبەتیش کە یەکێکە لە بە بەهاترین ئەو یایزانانەی لە مێژووی یانەکەی، بەڵام بە هۆی ئەو قەیرانە داراییەی کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە تێیکەوتوون ناچارن گوێ بۆ هه‌موو ئه‌و ئۆفه‌رانه بگرن كه پێشكه‌شیان ده‌كرێت.
پۆگبای ته‌مه‌ن 27 ساڵ، پێشتر به گرێبه‌ستێكی خۆرایی له 2009 روویكرده تیپی لاوانی مانچێسته‌ر یونایتد، دوای 3 ساڵ ئیداره‌ی شه‌یتانه سووره‌كان ئه‌و یاریزانه‌یان به 3 ملیۆن یۆرۆ له 2012 به یوڤێنتۆس فرۆشت، دوای چوار ساڵ به 100 ملیۆن یۆرۆ پۆگبایان له یوڤی كڕییه‌وه.
ئاماده‌كردنی: سۆلین سلێمان