تره‌مپ هه‌ڕه‌شه‌ی بڵاوكردنه‌وه‌ی سوپا به شاره‌كاندا ده‌كات

K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته خۆجێیه‌كان نه‌یانتوانی كۆنترۆڵی خۆپیشاندانه‌كان بكات و رێگری له توندوتیژی بكه‌ن، به بڕیارێك هێزی سه‌ربازی و سوپا له شاره‌كاندا بڵاوده‌كاته‌وه.
له لێدوانێكدا، دۆناڵد تره‌مپ گوتیشی: هه‌موو توانای حكومه‌تی ئیتیحادی جا سه‌ربازی بێت یان مه‌ده‌نی ده‌خه‌مه كار بۆ رێگرتن له توندوتیژییه‌كان.
گوتیشی: ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌ندێك ویلایه‌ت نه‌یانتوانیوه، ده‌سته‌به‌ری ئاسایش و ئارامی بكه‌ن، ئیدی ئێستا كاتی ئه‌وه‌یه سه‌قامگیری بۆ وڵات بگه‌ڕێته‌وه.
باسی له‌وه‌شكرد، ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ری ره‌وشه‌كه نه‌كرێت و توندوتیژییه‌كان به‌رده‌وام بن، له شاره‌كاندا بڵاوه به سوپا ده‌كات.
هه‌زاران پۆلیس و هێزی ئه‌منی له واشنتن و شاره‌كانی دیكه‌ی ئه‌مه‌ریكا بڵاوه‌یان پێكراوه و دوێنێش وه‌زاره‌تی به‌رگری یه‌كه‌یه‌كی تایبه‌تی ره‌وانه‌ی ده‌وروبه‌ری كۆشكی سپی كرد له پێناو پاراستنی و رێگرتن له گه‌یشتنی خۆپیشانده‌ران به سنووری كۆشكی سه‌رۆكایه‌تی و هه‌روه‌ها شه‌وانیش قه‌ده‌غه‌ی هاتوچۆ راگه‌یه‌ندراوه.
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ، ئه‌و كرده‌وانه‌ی به تیرۆری ناوخۆیی وه‌سفكرد و هه‌ڕه‌شه‌ی له ئه‌نجامده‌رانی خۆپیشاندانه‌كان كرد.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، خێزانی جۆرج فلۆید، ئه‌و هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌ی له ژێر ئه‌ژنۆی پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكا گیانی له‌ده‌ستدا، رایگه‌یاند، راپۆرتی پزیشكیان له باره‌ی گیانله‌ده‌ستدانی فلۆید وه‌رگرتووه‌ته‌وه و به روونی ده‌ركه‌وتووه، هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی خنكانی بووه به هۆی درووستبوونی فشار له‌سه‌ر گه‌ردنی.
راپۆرته‌كه دوو پزیشكی ئه‌مه‌ریكی ئاماده‌یان كردووه و هۆكاری گیانله‌ده‌ستدانی جۆرج فلۆیدیان روونكردووه‌ته‌وه و ده‌ریانخستووه، كه فشاری ئه‌ژنۆی پۆلیسه‌كه له‌سه‌ر گه‌ردنی فلۆید رێگه‌ی نه‌داوه خوێن بگاته مێشكی و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
به هۆی كوشتنی ئه‌و هاووڵاتییه ره‌شپێسته له لایه‌ن پۆلیسه‌وه و بڵاوبوونه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدیۆیی رووداوه‌كه، كه پۆلیسێكی ئه‌مه‌ریكی ئه‌ژنۆی ناوه‌ته سه‌ر ملی هاووڵاتییه ره‌شپێسته‌كه و له ژێر ئه‌ژنۆیدا گیانله‌ده‌ستده‌دات، له چه‌ندین گه‌وره شار و ویلایه‌تی ئه‌مه‌ریكا خۆپیشاندان دژی مامه‌ڵه‌ی پۆلیس و جیاكاری ره‌گه‌زی دژی ره‌شپێسته‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، رایگه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا مافی ئه‌وه‌ی له‌ده‌ستداوه تێبینی له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له وڵاتانی دیكه هه‌بێت، به تایبه‌ت له دوای مامه‌ڵه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا له‌گه‌ڵ ئه‌و شه‌پۆله ناڕه‌زایی و خۆپیشاندانانه‌ی ئه‌مه‌ریكای گرتووه‌ته‌وه.
زاخارۆڤا، له لێدوانێكیدا بۆ كه‌ناڵی "روسیا 1" گوتی: "له كۆتایی مانگی ئایار و سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه‌وه، ئه‌مه‌ریكا چیدیكه ئه‌و مافه‌ی نییه تێبینی له‌سه‌ر ره‌وشی مافی مرۆڤ له وڵاتانی جیهان هه‌بێت".