بەرازیل چیدیکە ئاماری گشتیی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بڵاوناکاتەوە

داتاکان لە سایتی فەرمی دەسڕێتەوە

K24 - هەولێر

حکومەتی بەرازیل تۆمەتبارە بە سانسۆردانان لەسەر پێدانی زانیاری، دوای ئەوەی بڕیاریدا چیدیکە ژمارەی تەواوی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا بڵاونەکاتەوە و داتاکانی لە سایتی فەرمیش سڕییەوە.

بەپێی سەرچاوەکانی نێو وەزارەتی تەندروستیی بەرازیل کە قسەیان بۆ میدیا ناوخۆییەکانی ئەو وڵاتە کردووە، بڕیارەکە لەلایەن جاییر بۆلسۆنارۆ، سەرۆکی بەرازیل دراوە، بەو هۆیەوە رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر بووەتەوە.

بەرازیل، لە پێشینەی ئەو وڵاتانەیە کە بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە زۆرترین ژمارەی خەڵک گیانیان لەدەستداوە لەدوای ئەمریکاوە.

ئەلبێرتۆ بێلترام، سەرۆکی ئەنجوومەنی نیشتمانیی بەرازیل لەمبارەیەوە لە راگەیەندراوێکدا دەڵێ "ئەو (کارە) بێ هەستانەیە، نامرۆڤانەیە و ناپیشەییە بۆ شاردنەوەی حاڵەتەکانی مردن بە کۆرۆنا، سەرکەوتوو نابێت".

ئێستا بەرازیل لە لیستی دووەمی وڵاتانی جیهانە لەڕووی زۆریی حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای و تاوەکو ئەم ساتە 691 هەزار و 758 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنای لێ تۆمارکراوە، لەگەڵ 36 هەزار و 455 حاڵەتی گیانلەدەستدان، بەپێی زانکۆی جۆن هۆپکینز، کە ئەویش رۆژی شەممە داتاکانی بەرازیلی لە لیستەکەی لادابوو، بەڵام دووبارە دەستی بە بڵاوکردنەوەیان کرد.

هەینی رابردوو حکومەتی بەرازیل وەستا لە بڵاوکردنەوەی داتای گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە بەرازیل، لە داتاکانیشی تەنیا داتاکانی رۆژی بڵاوکردەوە و وێبسایتی وەزارەتی تەندروستی ئۆفلاین کرا، بەڵام رۆژی شەممە دووبارە دەستی بە کارکردن کردەوە، کەچی ئاماری گشتیی گیانلەدەستدان بە کۆرۆنا، ژمارەی تووشبووان و ئاماری ئەوانەی پشکنینیان بۆ دەکرێت، لەسەر وێبسایتەکە لادرابوون.

ئەو هەنگاوە، حکومەتی بەرازیلی رووبەڕووی رەخنەیەکی زۆر کردووەتەوە لەلایەن خەڵک و پزیشکان و تیمە تەندروستییەکان. ئەوان، حکومەت تۆمەتبار دەکەن بە هەوڵدان بۆ کۆنترۆڵکردنی زانیاری و داوایان کردووە وەزیری تەندروستی لەماوەی 72 کاتژمێردا روونکردنەوەیەکیان پێبدات لەبارەی ئەو هەنگاوە.

سەرچاوە: گاردیان