تویته‌ر زیاتر له 7 هه‌زار هه‌ژماری لایه‌نگری ئه‌ردۆغانی داخست
K24 – هه‌ولێر:
كۆمپانیای تویته‌ر، رایگه‌یاند، 7340 هه‌ژماریان بلۆك كردووه، كه پشتیوانیان له سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان ده‌كرد و 37 ملیۆن جریوه‌یان بڵاوكردبوویه‌وه.
كۆمپانیاكه راشیگه‌یاند، سه‌رجه‌م ئه‌و هه‌ژمارانه خزمه‌تی ئه‌جێندای سیاسی ئه‌ردۆغانیان ده‌كرد و پۆستیان بۆ به‌رگریكردن له سیاسه‌ته‌كانی بڵاوده‌كرده‌وه.
تویته‌ر بڕیاری داوه، رێگه به پڕوپاگه‌نده‌ی سیاسی نه‌دات و له‌و چوارچێوه‌یه رێگری له هه‌ر هه‌ڵمه‌تێكی سیاسی ده‌كات.