بەشی ژمێریاری خوێندنی کوردی لە کەرکووک سووتا

زیانەکان ئاشکرا دەکرێت

K24- کەرکووک:

نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەنێو قوتابخانەی دەروازەی کەرکووک بەشی ژمێریاری خوێندنی کوردی کە شوێنی دابەشکردنی مووچەی  مامۆستایانە گڕی گرت و بەشێک لە کەلووپەلەکانی سووتان.

پەروین فاتح، بەڕێوەبەری یەکەی سەرپەرشتیاری خوێندنی کوردی بەکوردستان24ی ڕاگەیاند، هەواڵەکەمان لەلایەن هاوڵاتیانی ئەو گەڕەکەوە پێگەیشت کە قوتابخانەکەی لێیە، هۆکاری سووتانەکەش بۆ ئیشکردنی سپلیتەکان دەگەڕێتەوە کە  دوای دەوام نەکووژێنراونەتەوە و بەوهۆیەوە شۆرتی کردووەو ئاگرەکە درووستبووە.

سەبارەت بەزیانەکانیشی ئەو بەرپرسەی خوێندنی کوردی ڕایگەیاند، ئەوەی سووتاوە تاخم قەنەفە و سەقف و کورسی و چەند مێز و دۆڵابێکە، وتیشی ئەوەی لەنێو دۆڵابەکاندا سووتاون شتی گرنگ نین و داتاو لیستی مووچەو ئەونووسراوە فەرمی و گرنگەکان نەسووتاون و تیمەکانی بەرگری  شارستانی کەرکووک توانیویەتی پێش تەشەنەسەندن ئاگرەکە کۆنترۆڵیبکات.

 H,J