جریوه‌ی ئه‌مجاره‌ی زه‌ریف چینیه
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف به زمانی چینی جریوه (تویتێك)ـی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی تویته‌ر بڵاوكرده‌وه.
تویته‌كه‌ی جه‌واد زه‌ریف دوای ئه‌وه دێت، كه‌له‌گه‌ڵ هاوتا چینییه‌كه‌ی له باره‌ی پته‌وتركردنی په‌یوه‌ندییه ستراتیژییه‌كانی نێوان تاران و په‌كین رێككه‌وتن و چین پشتیوانی خۆی بۆ رێككه‌وتنی ناووكی ئێران و وڵاتانی پێنج كۆ یه‌ك دووپاتكرده‌وه.
زه‌ریف له تویته‌كه‌یدا، نووسیویه‌تی: له رێی ڤیدیۆوه له‌گه‌ڵ وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی چین رێكه‌وتین په‌یوه‌ندیی و هاوبه‌شی ستراتیژی گشتگیر له نێوان هه‌ردوو وڵات په‌ره پێ بده‌ین و بۆ ماوه‌ی 25 ساڵ پرۆگرامی هاوكاری دوولایه‌نه بخه‌ینه‌كار.
هه‌روه‌ها نووسیویه‌تی: له‌سه‌ر ئه‌وه‌ش رێككه‌وتین پشتیوانی ده‌سته‌وامانه‌ی یه‌كتر بكه‌ین له كاروباری نێوده‌وڵه‌تی و پرسه‌كانی دیكه، كه جێی بایه‌خی هه‌ردوولامانه.