زانیاری لەبارەی رەوشی بریندارەکانی بۆردومانەکانی تورکیا لە شارباژێڕ
K24- سلێمانی:
پەیامنێری کوردستان24 لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادار دواین زانیاری لەسەر تەندروستی ئەو خێزانەی لە کونەماسی برینداربوون ئاشکرا دەکات.
بەگوێرەی زانیارییەکان، پیاوێک و منداڵەکانی تەندروستیان باشەو لە نەخۆشخانەی شارن، بەڵام ژنەکە لە نەخۆشخانەی شۆڕشە کەمێک بەرلە ئێستا لە ژووری نەشتەرگەری ھاتۆتە دەرەوە و تەندروستی جێگیر نیە و قاچێکی لە دەستداوە.
له ئاكامی بۆردومانكردنی سهیرانگهی كونه ماسی له سنووری قهزای شارباژێڕ، دوو چهكداری پهكهكه گیانیان لهدهستداوه و ژمارهیهك كهسی دیكه بریندار بوون.
H.J