كارمەندێكی تەندروستی لە رووداوێكی ھاتووچۆدا گیانی لەدەستدا
K24 – ھەڵەبجە
لە رووداوێكی ھاتووچۆدا لە سنووری پارێزگای ھەڵەبجە كارمەندێكی تەندروستی گیانی لەدەستدا و یەكێكی دیكەش برینداربوو.
رائید بەرزان عوسمان، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتی پۆلسی پاریزگای رایگەیاند: "کەمێک پێش ئێستا لە نزیک گوندی ئاوای رۆستەم بەگ، لە سنووری ناحیەی خورماڵ لە ئەنجامی وەڕگەڕانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری نیسان دەبڵ كە تابلۆی تەندروستییە. شوفێری ئۆتۆمبێلەکە بە ناوی ( آ م خ ) تەمەن 45 ساڵ پیشە کارمەندی مەڵبەندی تەندروستی شەهید عەلی شیعە گیانی لەدەستدا و تەرمەکەی رەوانەی پزیشکی دادی هەڵەبجە کرا".
ئاماژەی بەوەشكرد: "سەرنشینیکی ئۆتۆمبێلەکە بەناوی ( ح ا ق) تەمەن 50 ساڵ پیشە کارمەندی تەندروستی مەڵبەندی تەندروستی لە ھەمان نەخۆشخانە بریندار بووە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی هەڵەبجە کرا".
راشیگەیاند: "دوسیەی لیکۆڵینەوە لە بنکەی پۆلیسی خورماڵ بۆ رووداوەکە رێکخراوە".