پێنج كه‌سی دیكه له سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا

K24 – سلێمانی:
له به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه تا نیوه‌ڕۆ 5 كه‌سی دیكه‌ی تووشبووی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه‌كانی سلێمانی گیانیان له‌ده‌ستدا.
سەرچاوەیەک لە تەندروستی سلێمانی بۆ کوردستان24 رایگه‌یاند، لە بەرەبەیانی ئەمڕۆوە تا ئێستا 5 تووشبوی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی سلێمانی گیانیان لەدەستداوە.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه گوتیشی: قوربانییه‌كان، 4 پیاو و ئافرەتێکن، سێیان خەڵکی سلێمانی و یەکێکیان خەڵکی رانیە و یەکێکیش خەڵکی کەرکووکە، تەمەنیان لە نێوان 55 ساڵ بۆ 80 ساڵیدایە.
به گوێره‌ی ئاماری ره‌سمی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له سه‌ره‌تای ده‌ركه‌وتنی كۆرۆناوه تا ئێستا له پارێزگای سلێمانی 195 كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و 4 هه‌زار و 748 كه‌سیش تووشی ڤایرۆسه‌كه بوون و له‌و ژماره‌یه هه‌زار و 36 كه‌س چاره‌سه‌ر كراوون و گه‌ڕاونه‌ته‌وه ماڵه‌وه. له ئێستاشدا 3 هه‌زار و 522 تووشبوو هه‌ن.