چواو فلێکس جارێکی دیکە تووشی پێکان بوو

جواو فلێکس, هێرشبەری پۆرتوگاڵی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدریدی ئیسپانیا بە هۆی پێکان بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی ناکات.

ماڵپەری فەرمی یانەی ئاتلێتیکۆ مەدرید ئیسپانیا لەسەر زاری پزیشکی یانەکەیان بڵاویکردووە دوای ئەوەی جواو فلێکس هێرشبەری یانەکەیان ماوەیەک پێش ئێستا لە پاژنەی قاچیدا تووشی پێکان بوو، تاوەکو ئێستا لەو پێکانەی رزگاری نەبووە و بەم هۆیەوە بەشداری یاریی داهاتووی یانەکەی بەرامبەر سێلتاڤیگۆ ناکات.

یاریزانە پۆرتوگاڵیەکە کە سەرەتای ئەم وەرزە بەرامبەر 126 ملیۆن یۆرۆ پەیوەندی بە رۆخێ بلانکۆسەوە کردووە، پێشتر هەر بە هۆی پێکان لە حەوت یاریی یانەکەی دابڕاوە و بە گوتەی پزیشکەکانی یانەکەی چاوەڕێ دەکرێت بە هۆی ئەو پێکانە تازەیەشی چەند یارییەک بەشداری نەکاتەوە.