قەشەیەک داوای کردنەوەی مزگەوت و کەنیسەکانی کوردستان دەکات

یەكەمین دیداری تێڕوانینی ئایینەكان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەولێر بەڕێوەچوو
kurdistan24.net


K24 - هەولێر

بە بەشداریی نوێنەری پێكھاتە ئایینیەكانی ھەرێمی كوردستان, یەكەمین دیداری تێڕوانینی ئایینەكان و خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا لە ھەولێر بەڕێوەچوو. نوێنەری ھاووڵاتیانی كریستیان سەبارەت بە رێكارەكانی رێگری لەم ڤایرۆسە باسی لە شێوازەكانی خۆپارێزی کرد و، پێشنیازی كردنەوەی سەرجەم شوێنە ئایینییەكانیش دەكات.

قەشە ئیشا داود، نوێنەری كریستیانەكان دەڵێ "هەموو کەسێک دەبینێت پیاوی ئایینی لە کەنیسە لەکاتی وتاردان باسی ئەو شتانە دەکات، کە چۆن خەڵک بتوانن خۆیان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا بپارێزن، بەڵام من رەخنەیەکم هەیە: دەبێت مزگەوتەکان، کەنیسەکان و پەرستگەکان هەموویان بکرێنەوە بەڕێژە، واتا ئەگەر کەنیسەیەک توانای لەخۆگرتنی 100 کەسی هەبێت، با 30 کەس بێت، ئەگەر توانای وەرگرتنی 500 کەسی هەبێت با 50 کەس بێت".
ئەگەرچی ئایینەكان جیاوازن، بەڵام ھەموویان لەو دیدارە یەک ئەمانجیان هەبوو، کە خۆپارێزی و ھۆشیاركردنەوەی تاكەكان بوو. رەحیق نەشات، نوێنەری پێكھاتەی بەھاییەكان لە ھەرێمی كوردستان ئەم پرسە و تێڕوانینی كەسانی ئایینی و رۆڵی ئایین لە رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا بە گرنگ ناودەبات.