دۆسیه‌یه‌كی گه‌نده‌ڵی له گرێبه‌سته‌كانی نه‌وتی عێراق پشتڕاستكرایه‌وه
K24 – هه‌ولێر:
ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی به‌ریتانیا، دوو به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كۆمپانیای "ئۆنا ئۆیل"ی تایبه‌ت به راوێژكاری له بواری وزه، كه نووسینگه‌ی سه‌ره‌كی له "مۆناكۆ"یه، تۆمه‌تبار كرد، به‌وه‌ی به‌رتیلیان داوه‌ته به‌رپرسانی عێراق بۆ ئه‌وه‌ی له بواری پڕۆژه پڕ قازانجه‌كانی نه‌وتدا گرێبه‌ستیان له‌گه‌ڵ واژوو بكه‌ن.
به گوێره‌ی بڕیاری ده‌سته‌كه، هاووڵاتی به‌ریتانی به ره‌چه‌ڵه‌ك لوبنانی، "زیاد عقل" به‌ڕێوبه‌ری پێشووی "ئۆنا ئۆیل" له عێراق و "ستیڤن وایتلی" به‌ڕێوبه‌ری پێشووی كۆمپانیاكه له عێراق و كازاخستان و ئه‌نگۆلا، دوای 19 رۆژ له به‌دواداچوونی به‌رده‌وامی ده‌سته‌كهتۆمه‌ته‌كانیان له‌سه‌ر ساغ بووه‌ته‌وه.
ده‌سته‌ی سوێندخۆرانی به‌ریتانی له هه‌مان دۆسییه‌دا، نه‌گه‌یشته ئه‌وه‌ی بڕیار له دژی "پۆل بۆند" ده‌ربكات، كه هاووڵاتییه‌كی به‌ریتانییه و به‌ڕێوبه‌ری به‌شی فرۆشتن بوه له كۆمپانیای "ئێس بی ئێم" له خۆرهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بۆ خزمه‌تگوزارییه‌كانی نه‌وت و غاز، كه ئۆفیسی سه‌ره‌كی له هۆڵه‌ندایه.
له‌و باره‌یه‌وه نووسینگه‌ی بنبڕكردنی تاوانه‌كانی فێڵی ترسناك، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه رایگه‌یاند، هه‌وڵده‌ده‌ن دادگاییكردنی "بۆند" دووباره بكرێته‌وه.
ئه‌و سێ كه‌سه، ره‌تیده‌كه‌نه‌وه هیچ تاوان و سه‌رپێچییه‌كیان ئه‌نجام دابێت.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، "لیزا ئۆسۆڤسكی" سه‌رپه‌رشتیاری نووسینگه‌ی بنبڕكردنی تاوانی فێڵی ترسناك رایگه‌یاند، ئه‌و دوو پیاوه، به شێوه‌یه‌كی ناشه‌ریفانه و گه‌نده‌ڵانه حكومه‌تێكیان له ژێر سایه‌ی دیكتاتۆری و حكومه‌تێكیان له ژێر سایه‌ی داگیركاری ئیستغلال كردووه، له كاتێكدا ئه‌و حكومه‌ته‌ی دواییان هه‌وڵیداوه وڵاته‌كه‌ی دووباره بنیاتبنێته‌وه.