له قه‌زای سۆران و ره‌واندز 26 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون

K24 – هه‌ولێر:
قائیمقامی قه‌زای سۆران، كرمانج عزه‌ت رایگه‌یاند، له سنووری هه‌ردوو قه‌زای سۆران و ره‌واندز 26 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
به هۆی ئه‌وه‌ی ته‌ندرووستی قه‌زای سۆران سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵمه‌تی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له سنووری هه‌ردوو قه‌زای سۆران و ره‌واندز ده‌كات، ئاماره‌كان له لایه‌ن قائیمقامی سۆرانه‌وه راده‌گه‌یه‌نرێت.
كرمانج عزه‌ت، له رێی تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی فه‌یسبووكه‌وه، له ئه‌كاونتی خۆی بڵاویكردووه‌ته‌وه، له 24 كاتژمێری رابردوودا 83 پشكنین كراوه و 26 كه‌س وه‌ك تووشبووی كۆرۆنا ده‌ستنیشان كراون.
روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و 26 كه‌سه، 13یان له قه‌زای ره‌واندزن و 13ی دیكه‌یان له قه‌زای سۆرانن.