تەندروستی جیهانی: سلێمانی دووەم پارێزگای عێراقە لە زۆری ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا
K24- سلێمانی:
به بهراورد لهگهڵ ماوهكانی رابردوو رێژهی تووشبوون و گیان لە دەستدان بە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە سلێمانی کەمیکردووە، لهگهڵ ئهوهشدا رێکخراوی تەندروستی جیھانی ھۆشداری دەدات، کە ھێشتا مەترسیەکانی کۆرۆنا لەسەر ئهو پارێزگایه ماون.
ئازاد ههورامی، بە ڕێوەبەری نەخۆشخانەی تاھیر عەلی والی بەگ دەڵێت: ئێستا رۆژانە تووشبووی کەمتر سەردانیان دەکەن، لەگەڵ کەم بوونەوەی ئامارەکانیش ئەو کەسانەی نیشانەیان ھەبوو نیشانەکانیان سوکتر بوونه، ئێستا ٢٤ توشبو لە ناو نەخۆشخانەکەیاندا ههن، 2 لەوانیش تەندروستان جێگیر نیە، بەڵام پزیشکان ھەوڵی چارەسەری خێرایان دەدەن.
لهكاتێكیشدا رێکخراوی تەندروستی جیھانی بەردەوام چاودێری رەوشی تەندروستی سلێمانی دەکات، دكتۆر نهجمهدین حهسهن، نوێنەری ئەو رێکخراوە دەڵێت: لەگەڵ کەم بوونەوەی ئامارەکان، بەڵام ھێشتا دۆخی تەندروستی لە سلێمانی مەترسیدارە، بۆیە زۆر پێویستە ھاوڵاتیان پابەندی رێنماییە تەندروستییەکان بن، چونکە لەسەر ئاستی عێراق سلێمانی دووەم پارێزگایە لە زۆری رێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان.
بەردەوام بەرپرسانی تەندروستی سلێمانی دوپات دەکەنەوە کەمبوونەوەی رێژەی تووشبوون و گیان لەدەستدان بە کۆرۆنا بەندە بە زیاتر پابەندبوونی ھاووڵاتیان بە رێنماییە تەندروستیەکان، چونکە تا زیاتر ئەوان پابەند بن رۆژانی ئایندە ھەواڵی دڵخۆشکەر سەبارەت بە دۆخی سلێمانی لە رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا دەبیستن.
H.B