پەرلەمان بانگهێشتی ئه‌ندامانی ده‌كات بۆ کۆبوونەوە

K24 - هەولێر
یەکشەممە کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان بە ئامادەبوونی ژمارەیەک وەزیر دەکرێت، پەرلەمانی کوردستانیش لەمڕۆوە بانگهێشتی ئەندامانی دەکات لە کۆبوونەوەکە بەشدار بن.
دوای کۆبوونەوەی ئەمڕۆی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان لەبارەی ریزبەندیی بەرنامەی کاری کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمان، بڕیاردرا کۆبوونەوەکە رۆژی یەکشەممە، کاتژمێر 11:00 بکرێت، دواتر هێمن هەورامی، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی کوردستان بانگهێشتنامەیەکی بڵاوکردەوە کە تێیدا داوای ئامادەبوونی پەرلەمانتاران دەکات لە کۆبوونەوەکە.
لە کۆبوونەوەی داهاتووی پەرلەمانی کوردستان کۆمەڵێک بابەت گفتوگۆیان لەبارەوە دەکرێت، کە پەیوەستن بە ژیانی رۆژانەی خەڵک، بەتایبەتی: هێرشەکانی تورکیا و ئێران لە ناوچە سنوورییەکانی هەرێمی کوردستان، دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان، بڵاوبوونەوەی پەتای کۆرۆنا و رەوشی ناوچە کوردستانییەکانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێمی کوردستان.
هۆشمەند سادق، پەیامنێری کوردستان24 دەڵێ "بەگشتی پەرلەمان سێ دانیشتنی لەبارەی ئەو بابەتانە دەبێت، کە وەزیرە پەیوەندیدارەکانی حکومەتیش بانگهێشتکراون، بەشداری بکەن"، حکومەتیش وەڵامی پەرلەمانی داوەتەوە و دەڵێ ئەو وەزیرانە ئامادە دەبن.
ده‌قی بانگهێشتنامەکە:
بانگهێشت بۆ گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مانی كوردستان
بە پشتبه‌ستن به بڕیاری ژماره(6)ی ساڵی 2020 بۆ درێژكردنه‌وه‌ی وه‌رزی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌می خولی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان و حوكمی بڕگه‌ی (یه‌كه‌م) له مادده‌ی (19)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له مادده‌ی (66) له په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق و ئاماژه به نووسراوی په‌رله‌مانی كوردستان به واژۆی به‌ڕێز سه‌رۆكی په‌رله‌مان ژماره (1200) له 2020/7/16 كه ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران كراوه، كه تیایدا ئاماژه به ئه‌نجامدانی دانیشتنی په‌رله‌مان كراوه له رێكکه‌وتی (26، 27، 28 /2020/7)، بڕیارماندا بانگهێشتی گشت ئه‌ندامه به‌ڕێزه‌كانی په‌رله‌مان بكه‌ین بۆ دانیشتنی ژماره (6)ـی ئاسایی خولی به‌هاره‌ی ساڵی دووه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، له كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی یه‌كشه‌مه رێكکه‌وتی 2020/7/26 تكایه له‌كاتی دیاریكراودا ئاماده بن.
له‌گه‌ڵ رێزدا..
هێمن هه‌ورامی
جێگرى سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان
هـ.ر.