برازاکەی ساڵح موسلیم ئازاد دەکرێت

K24 - هەولێر

دالیا مەحموود موسلیم، برازای ساڵح موسلیم ئەمڕۆ بڕیاری ئازادکردنی بۆ دەردەکرێت.

حەسەن کۆسەن، پەیامنێری کوردستان24 رایگەیاند "لەدوای دادگاییکردنی، ئەمڕۆ دالیا مەحموود لە دادگای مێرسین ئازاد دەکرێت".

دوای ئەوەی خۆی رادەستی هێزە ئەمنییەکان کرد، لە سۆشیاڵ میدیاکانی هەرێمی کوردستان دەنگۆیەکی زۆر دروست بوو، بۆیە وەزارەتی ناوخۆ دوو روونکردنەوەی لە بارەیەوە بڵاوکردەوە و ئاشکرای کرد دالیا خۆی، خۆی رادەست کردووە.
وەزارەتی ناوخۆ لە روونکردنەوەی دووەمیدا رایگەیاندبوو؛ دالیا لەگەڵ کەسێک پەیوەندیی خۆشەویستی هەبووە و لەرێگەی کەفیلەکەیەوە کە بازرگانێکی دهۆکە بە قاچاخ گەڕاونەتەوە. لەوێش خۆیان رادەستی پۆلیسی شاری مێرسین كردووە، دەیانەوێت دوای خۆناساندن بە پۆلیس، ژیانی هاوسەرگیری پێكبهێنن و بەیەکەوە بژین.