وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: 13 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا كۆچی دواییانكرد
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (29ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 2020) راگه‌یه‌ندراوه‌ی ژماره (155)ی تایبه‌ت به ره‌وشی كۆرۆنای بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا، 13 كه‌س كۆچی دواییان كردووه و 309 كه‌سی دیكه تووشی كۆرۆنا بوون.
به گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، له 24 كاتژمێری رابردوودا ئاماره‌كان به‌م جۆره بوون:
* 426 هاووڵاتی دیكه كه‌ره‌نتین كراوون.
* 2634 پشكنینی نوێ ئه‌نجامدراوون.
* 309 كه‌س تووشی كۆرۆنا بوون. له‌و ژماره‌یه، 177یان له هه‌ولێر و 57یان له سلێمانی و 24یان له گه‌رمیان و 22 كه‌سیان له راپه‌ڕین و 15 له دهۆك و 14یان له هه‌ڵه‌بجه بوون.
* 115 كه‌س چاكبوونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ی ماڵه‌وه كراوون.
* 13 كه‌سی دیكه به كۆرۆنا گیانیان له‌ده‌ستداوه. كه 6یان له هه‌ولێر و 5یان له سلێمانی و 2یان له گه‌رمیانن.
ئاماری گشتی:
- كه‌ره‌نتین: 20625
- پشكنین: 197336
- تووشبوون: 13246
- چاكبوون: 8896
- مانه‌وه له نه‌خۆشخانه: 3833
- مردن: 517 كه‌س.