بەوێنە: دەیان گۆڕی ئامادەکراو لە چاوەڕوانیی قوربانییانی کۆرۆنا لە بەرازیل

نزیکەی 100 هەزار کەس لە بەرازیل بە کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە

K24 - هەولێر

لەکاتێکدا ژمارەی ئەوانەی بە کۆرۆنا لە بەرازیل گیانیان لەدەستداوە لە 100 هەزار کەس نزیکدەبێتەوە، ڤیللا فۆرمۆسا، گەورەترین گۆڕستانی وڵاتەکە و ئەمەریکای لاتین لە چاوەڕوانی قوربانییانی کۆرۆنایە.

شەش مانگە پەتای کۆرۆنا لە بەرازیل بڵاوبووەتەوە و تراژیدیای لەو وڵاتە دروست کردووە، داتاکانی تەندروستیی بەرازیل نیشانی دەدەن نزیکەی 100 هەزار کەس لە بەرازیل بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە و نزیکەی سێ ملیۆن کەسیش تووشی پەتاکە بوون، لەکاتێکدا بەرازیل 209.5 ملیۆن دانیشتووی هەیە.

گۆڕستانی ڤیللا فۆرمۆسا، دەکەوێتە ساوپاولۆی بەرازیل و گەورەترین گۆڕستانی ئەمەریکای لاتینە، لە ساڵی 1949ـەوە دروستکراوە و تائێستا زیاتر لە 1.5 ملیۆن مردووی لێ نێژراوە، بەڵام تاوەکو ئەم دواییە وێنەکانی بەمشێوەیە نەبوونەتە شوێنی تێڕامان و سەرنجی خەڵک.

ئێستا دەیان گۆڕ لەنزیک یەکدییەوە لە گۆڕستانە گەورەکەی بەرازیل هەڵکەنراون، لە چاوەڕێی گیانلەدەستدانی ئەوانەی کۆرۆنا تەنگی پێهەڵچنیون، دیمەنی گۆڕەکان قەبارەی ئەو کارەساتە نیشاندەدات، کە کۆرۆنا بەسەر خەڵکی بەرازیلیدا هێناوە.

هـ.ر.