له باره‌ی نرخی چاره‌سه‌ری پزیشكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی روونكردنه‌وه ده‌دات
K24 - هه‌ولێر:
له رونكردنه‌وه‌یه‌كدا وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان دوا بڕیار و رێكاره‌كان له‌باره‌ی نرخی چاره‌سه‌ركردنی تووشبووانی كۆرۆنا له نه‌خۆشخانه ناحكومییه‌كان خسته‌ڕوو و رایگه‌یاند، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی له كه‌مكردنه‌وه‌ی نرخه‌كان به‌رده‌وام ده‌بێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش تیمەکانی پشکنین بەدواداچوونی رۆژانە دەکەن.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: دەمانەوێت هاووڵاتیان دڵنیا بکەینەوە، کە نرخەکانی چارەسەری بەهۆی باروگوزەرانی هاووڵاتیان لەم دۆخەی ئێستای نەخۆشی کۆرۆنادا، بەڕێژەی 40 تا 50 لەسەدا لەلایەن لێژنەیەکی راوێژکارییه‌وه کەمکرایەوە و بە فەرمانی وەزاری رێکار و رێوشوێنی پێویست دەرچووە.
دووپاتیشیكرده‌وه، تیمەکانی پشکنین بەدواداچوونی رۆژانە دەکەن و وەزارەتمان بەردەوام دەبێت لە کەمکردنەوەی نرخەکان و رێگه بە هیچ زیادەڕۆیی و سەرپێچیەك نادرێت.