رێباز حه‌ملان: كابینه‌ی نۆیه‌م زۆر به‌ڵێنی ستراتیژی جێبه‌جێكردوون
K24 – هه‌ولێر:
یاریده‌ده‌ری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بۆ كاروباری ئه‌نجوومه‌نی باڵای وه‌به‌رهێنان و راژه‌ی گشتی، رێباز حه‌ملان رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی یه‌ك ساڵی ته‌مه‌نیدا زۆر به‌ڵێنی گرنگ و ستراتیژی، كه به خه‌ڵكی دابوون، جێبه‌جێكردووه. گوتیشی: به بێ جیاوازی ناوچه‌گه‌ری، له گه‌رمیانه‌وه تا زاخۆ، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌رنامه‌یدایه، پڕۆژه‌ی ستراتیژیان بۆ جێبه‌جێ بكرێت. له پێناو بووژاندنه‌وه‌ی ژێرخانی ئابووری و كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان و پشت نه‌به‌ستن به ته‌نیا یه‌ك سه‌رچاوه‌ی داهات كه نه‌وته.
له میانی به‌شداریكردنی له "ژووری هه‌واڵ"ی كوردستان24،دا رێباز حه‌ملان له باره‌ی پڕۆژه‌كه‌ی دهۆكه‌وه گوتی: " پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دانا، بۆ هه‌موو كوردستان و به‌شێكی زۆری عێراقیش سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. 1400 دۆنم زه‌وی بۆ دابین كراوه. 275 كارگه‌ی ئاماده‌كردنی خۆراكی تێدایه. 229 كۆگای خوارده‌مه‌نی تێدایه. هۆتێل و مۆتێل و ریستۆرانتی تێدایه و هه‌لێكی زۆری كاری تێدا ده‌ڕه‌خسێت و سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و عێراق ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن".
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، فه‌رهاد ئه‌حمه‌د، بێژه‌ری كوردستان24، ئه‌م گفتوگۆیه‌ی له‌گه‌ڵ رێباز حه‌ملان ئه‌نجامدا. ده‌قی گفتوگۆكه:
كوردستان24: له‌گه‌ڵ هه‌موو ئه‌و قه‌یرانانه‌ی هه‌ن، جدییه‌تی كابینه‌ی نۆیه‌م له بوژاندنه‌وه‌ی ئابووری و بنیاتنانی ژێر خانی ئابووری چۆن ده‌بینن؟
رێباز حه‌ملان: حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، سه‌ره‌ڕای ئه‌و قه‌یرانه گه‌وره‌یه‌ی ئابووری كه رووی له جیهان و عێراق كردووه، هه‌روه‌ها پرسی قه‌یرانی كۆرۆنا رووی له ناوچه‌كه كردووه، به‌ڵام له ماوه‌ی ساڵێكی ته‌مه‌نی كابینه‌ی نۆیه‌م، سێ له‌و به‌ڵێنه ستراتیژیانه‌ی به خه‌ڵكی داوه جێبه‌جێ كران. یه‌كێكیان ئه‌وه بوو، له سه‌ره‌تای درووستبوونی كابینه‌كه‌دا، به‌ڵێنی دابوو، بۆ دابینكردنی مووچه بچێته به‌غدا و له‌گه‌ڵ حكومه‌تی عێراق رێكبكه‌وێت و زۆر هه‌وڵی جدی دران و له كابینه‌ی پێشوو رێككه‌وتن كرا. به‌ڵام به‌داخه‌وه كابینه‌كه هه‌ڵوه‌شایه‌وه. له‌گه‌ڵ كابینه‌ی نوێشدا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو هه‌وڵێكی داوه. به‌ڵێنی دووه‌م، پرسی یاسای چاكسازی بوو، كه له 1ی ته‌مموزی ئه‌مساڵه‌وه چووه‌ته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه، كه هیوایه‌كی زۆری لای خه‌ڵك و حكومه‌ت درووست كردووه، بۆ ریشه‌كێشكردنی ئه‌و نادادییه‌ی له رابردوو كراوه، هه‌مووی چاره‌سه‌ر بكرێت. به‌ڵێنێكی دیكه، بووژاندنه‌وه‌ی ئابووری هه‌رێمی كوردستان و بره‌ودانه به كه‌رتی كشتوكاڵ، پیشه‌سازی و بازرگانی بۆ ئه‌وه‌ی چیتر هه‌موو پشتبه‌ستنێكمان ته‌نیا له‌سه‌ر نه‌وت نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌و سیستمه داراییه‌ی هه‌یه بیگۆڕین له هه‌رێمی كوردستان، چونكه خۆتان ده‌زانن، نرخی نه‌وت به‌رز ده‌بێته‌وه و داده‌به‌زێت و كێشه‌ی گه‌وره‌ی بۆ درووست ده‌بێت. بۆیه پرسی وه‌به‌رهێنان و ده‌ستگرتنی وه‌به‌رهێنه‌ران بۆ ئه‌وه‌یه هه‌رێمی كوردستان سه‌رچاوه‌كانی داهاتی زیاد بكات و هه‌لی كاری زیاتر بۆ ده‌رچووانی زانكۆ و په‌یمانگه‌كان بڕه‌خسێت. ئه‌مانه هه‌مووی كاری جدیین و خه‌ڵك دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه له داهاتوو ئه‌نجامی زۆر باشی ده‌بێت.
كوردستان24: ئه‌مڕۆ سه‌رۆكی حكومه‌ت به‌ردی بناغه‌ی پڕۆژه‌یه‌كی گرنگی دانا و بڕیاریشه له هه‌ڵه‌بجه‌ش پڕۆژه‌یه‌كی دیكه به‌ردی بناغه‌ی بۆ دابنرێت، ئه‌م پڕۆژانه تا چه‌ند له بواری كشتوكاڵ ده‌توانرێت ژێرخانی كشتوكاڵییان پێ دابمه‌زرێت و هه‌لی كار ده‌ڕه‌خسێنن بۆ ده‌ستی كار؟
رێباز حه‌ملان: پڕۆژه‌كه‌ی ئه‌مڕۆ، كه جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌ردی بناغه‌ی دانا، بۆ هه‌موو كوردستان و به‌شێكی زۆری عێراقیش سوودی لێ وه‌رده‌گرێت. 1400 دۆنم زه‌وی بۆ دابین كراوه. 275 كارگه‌ی ئاماده‌كردنی خۆراكی تێدایه. 229 كۆگای خوارده‌مه‌نی تێدایه. هۆتێل و مۆتێل و ریستۆرانتی تێدایه و هه‌لێكی زۆری كاری تێدا ده‌ڕه‌خسێت و سه‌رجه‌م وه‌به‌رهێنه‌رانی ناوخۆ و عێراق ده‌توانن سوودی لێ وه‌ربگرن. حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به راستی نیه‌تێكی جدی هه‌یه له‌وه‌ی حكومه‌تی خه‌ڵك بێت و جیاوازی ناوچه‌گه‌ری ناكات له گه‌رمیانه‌وه تا زاخۆ و ئه‌و پڕۆژانه‌ی له 10 رۆژی رابردوودا ده‌ستپێكراون وه‌ك دانانی به‌ردی بناغه‌ی شه‌قامی سه‌د مه‌تری و دواتریش كۆمپانیای قه‌یوان گرووپ ده‌ستیان كرد به جێبه‌جێكردنی و سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی چاودێری ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی خۆی ته‌واو بێت و دواتر سه‌رۆكی حكومه‌ت خۆی پڕۆژه‌ی كاره‌بای هه‌ولێری كرده‌وه، ئه‌وه‌ش %10ی كێشه‌ی كاره‌بای هه‌رێم چاره‌سه‌ر ده‌كات. ئه‌مڕۆش جگه له پڕۆژه‌ی دهۆك، پڕۆژه‌ی وێستگه‌ی كاره‌بای كه‌سنه‌زان له 60 رۆژدا جێبه‌جێ ده‌كرێت. بۆ هه‌ڵه‌بجه‌ش، كه پێویستی به خزمه‌تی زۆر تایبه‌ته، جه‌نابی سه‌رۆكی حكومه‌ت، زۆر پڕۆژه‌ی بۆ هه‌ڵه‌بجه و گه‌رمیان و راپه‌ڕین داناوه و له داهاتوودا هه‌موو پڕۆژه‌كان ده‌كرێنه‌وه. مه‌به‌ستی سه‌ره‌كی ئێمه ئه‌وه‌یه ژێرخانی ئابووری كوردستان بووژاندنه‌وه به خۆیه‌وه ببینێت و پشت به نه‌وت نه‌به‌ستین و هه‌روه‌ها ده‌ستی كه‌رتی تایبه‌ت بكرێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵك دابمه‌زرێت و هه‌موو دامه‌زراندنه‌كان رووی له حكومه‌ت نه‌بێت. چونكه وتوومانه حكومه‌ت له ژێر فشارێكی گه‌وره‌دایه و %80ی داهات بۆ مووچه ده‌ڕوات و پێویسته دادپه‌روه‌ری هه‌بێت و ئه‌وانه‌ی له كه‌رتی تایبه‌تیش كار ده‌كه‌ن، پێویسته مافیان پارێزراو بێت.
كوردستان24: حكومه‌ت چۆن ده‌توانێت كه‌رتی گه‌شتوگوزار ببوژێنێته‌وه و ببێته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهاتی گرنگ، به‌ڵام نه‌ك به شێوه كلاسیكییه كوردانه‌كه‌ی خۆمان، به‌ڵكو به شێوه‌یه‌كی زانستی و له‌سه‌ر بنه‌مای ستانداردی جیهانی، ئه‌مه چۆن ده‌توانرێت بكرێت؟
رێباز حه‌ملان: به گوێره‌ی پلانی حكومه‌ت، هه‌ردوو وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ و شاره‌وانی له لایه‌ن سه‌رۆكی حكومه‌ته‌وه راسپێردراوون، ده‌ستكراوه بن له هێنانی وه‌به‌رهێنه‌ری ده‌ره‌كی و هێنانی شاره‌زای بیانی بۆ ئه‌وه‌ی یارمه‌تیان بدات، بۆ ئه‌وه‌ی بزانرێت چۆن كه‌رتی گه‌شتیاری و كشتوكاڵی له هه‌رێمی كوردستان پێشبخرێت، به جۆرێك هه‌م رووی جوانی وڵاته‌كه‌مان جوانتر بكات و هه‌میش بكرێته سه‌رچاوه‌یه‌كی داهات بۆ هه‌رێمی كوردستان. ئه‌مساڵ به‌داخه‌وه چ له نه‌ورۆز و جه‌ژنی ره‌مه‌زان و ئێستاش كه جه‌ژنی قوربان دێت، نه‌مانتوانیوه ده‌رگاكان بكه‌ینه‌وه، به هۆی كۆرۆنا. ئه‌گینا له ساڵانی رابردووش‌دا گه‌شتوگوزار یه‌كێك بووه له‌سه‌رچاوه‌كانی داهات و هه‌وڵمان ئه‌وه بووه، ئاستی گه‌شتیاری كوردستان بگاته ئاستی لوبنان و توركیا كه له ناوچه‌كه‌دان. وه‌زاره‌تی شاره‌وانی راسپێردراوه كه‌رتی گه‌شتوگوزار زۆر پێش بخه‌ن و ده‌ستیان كراوه‌یه بۆ ئه‌و پرسه.
كوردستان24: له كوردستان زۆربه‌ی دایك و باوكان ده‌ڵێن ده‌ی رۆڵه به‌ڵكو ئیشێكت له حكومه‌ت هه‌بێت بۆ داهاتووت باشه، ئه‌م پڕۆژانه چۆن واده‌كات، چیدیكه گه‌نج پشت به‌وه نه‌به‌ستێت لای حكومه‌ت دابمه‌زرێت به‌ڵكو له كه‌رتی تایبه‌تیشدا وابێت داهاتوویان دابین بكرێت؟
رێباز حه‌ملان: یه‌كێك له خاڵه‌كانی یاسای چاكسازی ئه‌وه‌یه، سندووقی خانه‌نشینی درووست ده‌كه‌ین. پێشتریش یاسای هه‌بوو، به‌ڵام جێبه‌جێ نه‌كرابوو. سندوقی خانه‌نشینی یه‌كێكه له خاڵه سه‌ره‌كییه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم. كاتێ ئه‌و سندوقه درووست بوو، مووچه‌خۆر و خانه‌نشین له‌یه‌ك جیا ده‌كرێنه‌وه. ئێمه ئێستا كاتێك مووچه دابه‌ش ده‌كه‌ین، لیستی خانه‌نشین و مووچه خۆر به‌یه‌كه‌وه داده‌نێن، ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره‌یه. له عێراقدا ئه‌و سندووقه هه‌یه. ئه‌و سندووقه كه درووستكرا، هه‌موو فه‌رمانبه‌رێك رێژه‌یه‌ك له مووچه‌كه‌ی ده‌ڕوات بۆ ئه‌و سندووقه و ئه‌و كه‌سانه‌ش له كه‌رتی تایبه‌ت كارده‌كه‌ن، دوای ئه‌وه‌ی مانگانه ده‌سته‌به‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خۆی ده‌دات، دوای ئه‌وه‌ی گه‌یشته ته‌مه‌نی خانه‌نشینی، مافی خۆی هه‌یه خانه‌نشینی هه‌بێت. یه‌كێك له پلانه‌كانی حكومه‌ت به‌و ئاراسته‌یه. ئێمه له چوارچێوه‌ی یاسای چاكسازی ئه‌وه جێبه‌جێ ده‌كه‌ین.