ئێران ئامادەیە دانووستان لە گەڵ ئەمەریكا بكات.. بەڵام بە مەرج
K24- ھەولێر
حەسەن رۆحانی، سەرۆك كۆماری ئیران رایگەیاند، ئەگەر ئیدارەی ئەمەریكا بگەڕێتەوە سەر ئەو رێكەوتنەی ئێستا ھەیە، وڵاتەكەی ئامادهیه دەست بە دانووستاندن لە بارەی رێكەوتنێكی نوێ لەگەڵ ئەمەریكا بكات.
ئهم گوتانهی رۆحانی لە میانهی كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا هاتوون و دووپاتی كردهوه: سیاسەتی ئەمەریكا بۆ فشارخستنە سەر ئێران سەركەوتوو نەبوو و له 100% شكستی ھێنا و مەبەستی ئهوه بوو ئێران به لاوازی پهلكێشی سهر مێزی گفتوگۆ بكات.
سەرۆكی ئێران گوتی: واشنتن دەیویست لهرێگهی بەھێزكرنی دۆلار و لاوازكردنی ریاڵی ئێرانی ملكهچی دانووستانمان بكات، بەڵام زانیی كە ئەم كارە سەر ناگرێت، ئەمەریكا ویستی قەیرانێك لە ئێران درووست بكات و ئێرانییەكان لە سەر شەقامەكان خۆپیشاندان ئەنجامبدەن، بەڵام سیاسەتەكەی شكستێكی گەورەی ھێنا.
جەختیشیكردەوە، ئەگەر ترەمپ بیهوێت رێكەوتنمان لهگهڵ بكات، دەبێت بگەڕێنەوە سەر رێكەوتنی پێشوومان، بە ھیچ شێوەیەك واژووكردنی رێكەوتن لهڕێگهی فشارهوه ناكرێت.
سەرۆكی ئەمەریكا لە حوزەیرانی 2018 كشاندنەوەی وڵاتەكەی لە رێكەوتنی ئەتۆمی راگەیاند، كە لە ساڵی 2015 لەگەڵ ئێران واژوو كرا و ھەر یەك لە رووسیا، چین، بەریتانیا، فرانسا و ئەلمانیا له رێكهوتنهكهدا بەشداربوون.