هۆكاری راسته‌قینه‌ی رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا ئاشكرا بوو
رۆیشتنی لیۆنێل مێسی له بارسێلۆنا تا دێت ده‌بێته راستی، به گوێره‌ی میدیاكانیش ئه‌و یاریزانه له‌گه‌ڵ مانچێسته‌ر سیتی رێككه‌وتووه و ده‌گه‌ڕێته‌وه ژێر سه‌رپه‌رشتی راهێنانه‌كانی گواردیۆلا، سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیسپانیاش هۆكاری بڕیاره‌كه‌ی مێسی بۆ 6 خاڵ ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، 26 ئابی 2020، پێگه‌ی ئاسی ئیسپانیا له راپۆرتێكدا هۆكاری راسته‌قینه‌ی رۆیشتنی مێسی له بارسێلۆنا ده‌ستنیشان ده‌كات.
دوورخستنه‌وه‌ی ئارنیستۆ ڤاڵڤێردی له پۆستی راهێنه‌رایه‌تی بارسێلۆنا هۆكاری یه‌كه‌می توڕه‌بوونی مێسییه له ئیداره‌ی بارسێلۆنا.
ده‌ستبه‌كاربوونی كیكی سێتیێن و سارابیای یاریده‌ده‌ری هۆكاری دووه‌می ساردبوونه‌وه‌ی مێسییه له بارسێلۆنا، چونكه هه‌ر زوو مێسی به ناراسته‌وخۆ رایگه‌یاند كه متمانه‌ی به بارسێلۆنا نییه له‌ژێر سه‌رپه‌رشتی كیكی و سارابیا هیچ نازناوێك بباته‌وه.
كێشه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێریك ئه‌بیدال و گفتووگۆیه‌كانی رۆناڵد كومان و دوورخستنه‌وه‌ی لویس سوارێز و ڤیدال وایكردووه مێسی بڕیاری جێهێشتنی بارسێلۆنا بدات و به هیچ شێوه‌یه‌ك لێی په‌شیمان نه‌بێته‌وه.
لیۆنێل مێسی له ته‌مه‌نی 14 ساڵییه‌وه له بارسێلۆنا یاری ده‌كات، له كۆی 731 یاری، 634 كۆڵ و 285 ئاسیستی كردووه، 6 خه‌ڵاتی تۆپی زێرین، 10 نازناوی لالیگا، 4 نازناوی چامپیۆنزلیگی به‌ده‌ستهێناوه.