سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمى بۆ سه‌رۆكى ده‌زگاى مين واژوو كرد

هاوكاريى ده‌زگاكه‌ بكه‌ن

K24 – هه‌ولێر:

نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان فه‌رمانى هه‌رێمیى بۆ دامه‌زراندنى جه‌بار مسته‌فا ره‌سووڵ واژوو كرد، كه‌ وه‌ك سه‌رۆكى ده‌زگاى گشتيى كاروبارى مين له‌ هه‌رێمى كوردستان، ده‌ستبه‌كار ده‌بێت.

له‌ وته‌يه‌كدا سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان، نێچيرڤان بارزانى وێڕاى پيرۆزبايى، كاره‌كه‌ى به‌ گرنگ و نيشتمانیى له‌ قه‌ڵه‌م دا و هيواى خواست داموده‌زگاكانى حكوومه‌ت و هه‌موو لايه‌نه‌ په‌يوه‌نداره‌كان و رێكخراو و ئاژانسه‌ بيانييه‌كانى ئه‌و بواره‌ هاوكاريى ده‌زگاكه‌ بكه‌ن، هه‌موو پشتگيرى و هاوكارييه‌كى خۆى و سه‌رۆكايه‌تی هه‌رێمى كوردستانيشى بۆ دووپاتكرده‌وه‌.