له باره‌ی ده‌ستپێكی ده‌وامی قوتابخانه‌كانه‌وه وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده رێنمایی نوێ ده‌رده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
به‌شی راگه‌یاندنی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان راگه‌یه‌ندراوێكی له باره‌ی بڕیاری به ئۆنلاینكردنی پرۆسه‌ی خوێندن و چۆنێتی ده‌ستپێكردنی پرۆسه‌كه و تایبه‌تمه‌ندێتی هه‌ردوو پۆلی یه‌كی بنه‌ڕه‌تی و 12ی ئاماده‌یی بڵاوكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، كه وێنه‌یه‌كی بۆ "كوردستان24" نێردراوه، هاتووه: "بە هەموو لایەکی رادەگەیەنین، کە وەزارەتی پەروەردە لە نزیکترین دەرفەتدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزارەت ئەنجام دەدات، بۆ تاوتوێکردنی دەرچواندنی رێنمایی ورد بۆ جێبەجێکردنی بڕیاری ئەمڕۆی ئەنجوومەنی وەزیران".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، كه رێنماییه نوێیه‌كان له باره‌ی ئه‌م ته‌وه‌رانه‌ن:
یه‌كه‌م: ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیار دەدات لەسەر دیاریکردنی رێکەوتی دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بەشێوازی ئەلیکترۆنی و ئۆنلاین.
دووه‌م: ئەنجوومەنی وەزارەت بڕیار دەدات لەسەر دەستپێکی ساڵی نوێی خوێندن بۆ قوتابیانی قۆناغی 12ی ئامادەیی، بە هەموو بەشەکانیەوە، لە خوێندنی حکومی و ناحکومی بە شێوازی ئامادەبوونی تەواو لە ناو پۆل بە گوێرەی ئەو رێنماییانەی وەزارەتی تەندروستی دیاری دەکات پاش کۆتاییهاتنی خولی دووەمی تاقیکردنەوە گشتییەکان.
سێیه‌م: میکانیزمی پشتیوانیكردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەمی بنەڕەتی و چۆنیەتی ئاشناکردنیان بە ژینگەی قوتابخانە.
له به‌شێكی دیكه‌ی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه: هه‌موو ئەو بابەتانەی پێویستن بۆ دەستپکی ساڵی نوێی خوێندن لە ئەنجوومەنی وەزارەت رێنمایی پێویستیان پێدەردەچوێنرێت. رەوشی تەندروستی لە ئێستادا وا دەخوازێت کە ژیانی مامۆستایان و قوتابیان پارێزراو بێت و مەترسی لەسەر ژیانیان دروست نەکرێت و قوتابیانیش بێ خوێندن نەبن.