ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی گرنگی خزمه‌تگوزاری له سنووری دهۆك له‌بواری جێبه‌جێكردندان
K24- هه‌ولێر:
كابینه‌ی نۆیه‌می حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له ماوه‌ی ته‌مه‌نێكی كورتدا توانیویه‌تی ژماره‌یه‌كی زۆری پڕۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری پێشكه‌شی هاووڵاتییان بكات.
له‌م ماوه‌یه‌دا له سنووری پارێزگای دهۆك، ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌ی ستراتیژی له بواری جێبه‌جێكردندان، به تایبه‌ت له بواری رێگاوبان، له‌مباره‌شه‌وه عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دهۆك ده‌ڵێت: پڕۆژه‌ی گه‌وره به‌ڕێوه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵكی ناوچه دووره ده‌سته‌كانیش لێی سوودمه‌ندبن.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه بە مەبەستی لە نزیكەوە ئاگاداربوون لەو پرۆژانەی سەرۆكی حكومەت بۆ سنووری قه‌زای زاخۆ رەزامەندی لەسەر دابوو، عه‌لی ته‌ته‌ر، پارێزگاری دھۆك سەردانی ئه‌و قه‌زایه‌ی كرد و، ئێستا لە كۆی 37 پرۆژە، 26ـیان كەوتوونەتە بواری جێبەجێكردنەوە.
پارێزگاری دھۆك دوو پرۆژەی دیكەشی كردەوە، كە له‌لایه‌ن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شارەوانی زاخۆوه ئەنجامدرابوون.
H.B