ماكرۆن: ده‌بێت ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی توند و راشكاوانەی به‌رامبه‌ر توركیا هه‌بێت

K24 - ھەولێر:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا دووپاتیكردەوە، ده‌بێت ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی توند و راشكاوانەی به‌رامبه‌ر توركیا هه‌بێت.
ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا پێش ئه‌نجامدانی كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا رایگه‌یاند، ده‌بێت ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی روون و ئاشكرای دژی ره‌فتاره‌كانی توركیا هه‌بێت.
راشیگه‌یاند، پێوسته وڵاتانی ئه‌وروپا هه‌ڵوێستێكی یه‌كگرتوویان هه‌بێت و فه‌ره‌نساش له پرسی رۆژهه‌ڵاتی ده‌ریای ناوه‌ڕاستدا پشتیوانی له یۆنان ده‌كات.
بڕیار وایه 24 - 25 ئەم مانگه كۆبوونه‌وه‌ی لوتكه‌ی وڵاتانی باشووری ئه‌وروپا به‌ڕێوه‌بچێت و یه‌كێك له ته‌وه‌ره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌یان پرسی په‌یوه‌ندییه‌كانی وڵاتانی ئه‌وروپایە له‌گه‌ڵ توركیا.