تره‌مپ: سه‌رسامم به پوتن
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا، دۆناڵد تره‌مپ رایگه‌یاند، سه‌رسامه به سه‌رۆكی رووسیا، ڤلادیمێر پوتن.
تره‌مپ وه‌ڵامی ئه‌و كه‌سانه‌ی دایه‌وه، كه ره‌خنه‌ی لێده‌گرن، گوایه په‌یوه‌ندییه‌كی توندوتۆڵی له‌گه‌ڵ پوتن و سه‌رۆكی كۆریای باكوور، كیم جونگ ئون هه‌یه و گوتی: ئه‌و ره‌خنانه‌ی ده‌یانگرن، نادادپه‌روه‌رانه‌ن.
تره‌مپ له كۆبوونه‌وه‌ی لایه‌نگرانیدا له ویلایه‌تی مێشیگان گوتی: ئه‌وان ده‌ڵێن له‌گه‌ڵ پوتن رێككه‌وتووم، ئه‌مه زۆر نه‌گونجاوه. نه‌خێر، ئه‌مه شتێكی زۆر باشه بتوانیت له‌گه‌ڵی بژیت. زۆر باشه. من پێی سه‌رسامم. چ خراپییه‌ك له‌وه‌دایه.
له باره‌ی ئه‌و ره‌خنانه‌ی لێی ده‌گیرێت سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ سه‌رۆكی كۆریای باكوور، تره‌مپ گوتی: په‌یوه‌ندیم له‌گه‌ڵ كیم جۆنگ ئون بۆ خراپه. هه‌وڵمداوه رازی بكه‌م به‌و جۆره. ئه‌مه‌ش شتێكی سرووشتییه و بۆ دووركه‌وتنه‌وه‌یه له شه‌ڕ و ده‌ستپێنه‌كردنییه‌تی.