مه‌سه‌ده داوای دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی بۆ دادگاییكردنی تاوانبارانی جه‌نگ ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
ئه‌نجوومه‌نی سووریای دیموكرات (مه‌سه‌ده)، داوای له "لیژنه‌ی نێوده‌وڵه‌تی لێكۆڵینه‌وه له سووریا" كرد، سه‌ردانی ناوچه‌كانیان بكات و لێكۆڵینه‌وه "له تاوانه‌كانی توركیا و میلیشیاكانی هاوپه‌یمانی" بكات.
له به‌یاننامه‌یه‌كدا، "مه‌سه‌ده" پێشوازی كرد، له راپۆرتی لیژنه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان، كه رۆژی 14ی ئه‌م مانگه پێشكه‌شی ئه‌نجوومه‌نی مافه‌كانی مرۆڤی سه‌ر به نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كانی كرد و گوتی: داوا ده‌كه‌ین ئه‌و لیژنه‌یه سه‌ردانی باكوور و خۆرهه‌ڵاتی سووریا بكات بۆ دڵنیابوون له راستی و ناڕاستی ئه‌و بانگه‌شانه‌ی له راپۆرته‌كه‌دا هاتوون سه‌باره‌ت به هێزه‌كانی سووریای دیموكرات(هه‌سه‌ده).
ئه‌نجوومه‌نه‌كه داواشی له ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی كرد، بڕیارێكی به په‌له ده‌ربكات و تێیدا توركیا ناچار بكات پاشه‌كشێی له‌و ناوچانه بكات، كه داگیری كردوون.
هه‌روه‌ها داوایكرد، ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی بڕیاری درووستكردنی دادگایه‌كی نێوده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به دادگاییكردنی تاوانبارانی جه‌نگ و لێپرسینه‌وه له ده‌وڵه‌تی توركیا و چه‌كدارانی داعش و گرووپ و میلیشیا چه‌كدارییه‌كان بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له سنووری عه‌فرین و سه‌ری كانی، هێزه‌كانی توركیا و ئه‌و گرووپانه‌ی راسته‌وخۆ له لایه‌ن توركیاوه پشتیوانیان لێده‌كرێت تاوانی كۆمه‌ڵكوژی و تاوانی جه‌نگیان ئه‌نجامداون.