ئەمەریکا هاوردەی نەوتی عێراق زیاد دەکات

یەدەگی نەوتی ئەمەریکای بەرزکردووەتەوە

K24 - ھەولێر

بەگوێرەی داتاکانی پلاتس، کە لە لایەن فەمانگەی فریاکەوتنی وزەی ئەمەریکاوە بڵاوکراوەتەوە، وڵاتەکە هاوردەی نەوتی عێراقی لە مانگەکانی ئاب و ئەیلوول دوو هێندەکردووە.

ئەو بڕە زۆرە هاوردەکراوەی نەوتی عێراقیش، یەدەگی نەوتی ئەمەریکای بەرزکردووەتەوە کە وایکردووە نرخی نەوتی خاو دابەزێت و بگاتە 40.06 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک، کە کەمترین ئاستییەتی لە چوار مانگی رابردوودا، هاوکات 12% کەمترە لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە.

لە مانگی تشرینی یەکەمی ساڵی رابردووەوە، رۆژانە ئەمەریکا 521 هەزار بەرمیل نەوتی هەزار بەرمیل نەوت لە عێراق هاوردە دەکات، بەڵام لە مانگی ئابەوە ئەو بڕە زیادیکردەوە.

ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمەریکا جگە لە عێراق لە چەندین وڵاتی دیکەوە نەوت هاوردە دەکات، وەک 900 هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە لە سعوودیە و نزیکەی 3 ملیۆن بەرمیل نەوتی رۆژانە لە کەنەدا.