به تۆمه‌تی سوكایه‌تی به ئه‌ردۆغان سزای ساڵێكی دیكه‌ی زیندان به‌سه‌ر تونجه‌لدا سه‌پێندرا
K24 – هه‌ولێر:
تیمی پارێزه‌رانی په‌رله‌مانتاری پێشووی كورد، "سه‌باحه‌ت تونجه‌ل"، كه ئێستا به تۆمه‌تی "تیرۆر" له زیندانه، رایگه‌یاند، مۆكیله‌كه‌یان ساڵێكی دیكه سزای زیندانی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، به تۆمه‌تی "سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆك كۆمار".
هه‌فته‌ی رابردوو، تونجه‌ل، به 11 مانگ و 20 رۆژ سزای به‌سه‌ردا سه‌پێندراوه، له به‌ر ئه‌وه‌ی ساڵی 2016 له وته‌یه‌كدا سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانی به "دوژمنی كورد و ژنان" وه‌سفكردبوو.
پێشتر تونجه‌ل، وه‌ك نوێنه‌ری پارتی گه‌لانی دیموكراتی ئه‌ندامی په‌رله‌مان بوو.
پارێزه‌ره‌كانی ده‌ڵێن: قسه‌كانی تونجه‌ل له بۆته‌ی خۆیان ده‌رهێنراوون و بۆ مه‌به‌ستی دیكه به‌كارهێنراوون.
سیڤان جه‌میل ئۆزین، پارێزه‌ری تونجه‌ل گوتی: رسته‌ی "سه‌رۆك دوژمنی ژنان و كورده" ره‌خنه‌ی به‌رهه‌ڵستكارێكی سیاسییه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی ئازادی بیروڕاوه.
ساڵی رابردوو، دادگایه‌كی توركیا سزای 15 ساڵ زیندانی به‌سه‌ر تونجه‌لدا سه‌پاند، به تۆمه‌تی "بڵاوكردنه‌وه‌ی پڕوپاگه‌نده‌ی تیرۆریستی و لایه‌نگری بۆ پارتی كرێكارانی كوردستان"، كه پارتێكی چه‌كداری به‌رهه‌ڵستكاری توركیایه و ئه‌نقه‌ره وه‌ك رێكخراوێكی تیرۆریستی مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كات.