قورسترین سزا چاوه‌ڕوانی نێیمار و ئالڤارۆ ده‌كات
كاردانه‌وه و لێكه‌وته‌كانی نێوان ئالڤارۆ گۆنزالێزی به‌رگریكاری ئیسپانیا و نێیمار دا سیلڤای به‌رازیلی تا دێت زیاتر ده‌بێت، له نوێترین لێكۆڵینه‌وه‌دا پێشبینی ده‌كرێت ئه‌و دوو یاریزانه بۆ زیاتر له 10 یاری سڕبكرێن.
رۆژنامه‌ی لكیپی فه‌ره‌نسا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه سزایه‌كی قورس چاوه‌ڕوانی نێیمار و ئالڤارۆ ده‌كات، چونكه له دوایین لێكۆڵینه‌وه ده‌ركه‌وتووه ئه‌و دووانه ده‌ربرینی ره‌گه‌زپه‌رستی و وته‌ی ناشیرینیان له دژی یه‌كتر به‌كارهێناوه.
له یاری نێوان پاریس سانجێرمان و مارسێ كه له گه‌ڕی سێیه‌می لیگ وه‌نی فه‌ره‌نسا به‌ڕێوه‌چوو گرژی و به‌ریه‌ككه‌وتنێكی زۆر له نێوان یاریزان روویدا، ناوبژیوان 5 یاریزانی له خوله‌كی 90 به كارتی سوور له هه‌ردوولا ده‌ركرد نێیمار یه‌كێك بوو له‌و یاریزانانه‌ی له یارییه‌كه ده‌ركرا و ئالڤارۆش ته‌نیا كارتی زه‌ردی پێدرا.
دواتر له لێكۆڵینه‌وه‌كان نێیمار بۆ دوو یاری سڕكرا، به‌ڵام له ئێستادا پێداچوونه‌وه و لێكۆڵینه‌وه‌ی زیاتر له‌و رووداوه كراوه، ده‌ركه‌وتووه ئالڤارۆ به نێیماری گوتووه مه‌یموون، نێیماریش به زمانێكی توند و شه‌ڕانگێزی وه‌ڵامی داوه‌ته‌وه، بۆیه چاوه‌رێ ده‌كرێت له چه‌ند رۆژی داهاتوو سزایه‌كانی سه‌ر نێیمار و ئالڤارۆ قورس‌تر بكرێت.