ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان شه‌ڕ له‌سه‌ر خاكێك ده‌كه‌ن كه ئادگاری كوردی پێوه‌یه

K24 – هه‌ولێر:
ئه‌رمه‌نه‌كان، پێگه‌یان له‌و سنووره جوگرافییه تا دێت لاوازتر ده‌بێت، كه له شه‌ڕی سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كانی سه‌ده‌ی رابردوو ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرت و هیوایان له‌سه‌ر پشتیوانی رووس هه‌ڵچنیوه و ئازه‌رییه‌كانیش، ئێستا له هه‌موو كاتێك زیاتر جه‌ربه‌زه‌یی ئه‌وه‌یان هه‌یه شه‌ڕی گێڕانه‌وه‌ی ئه‌و ناوچانه بكه‌ن، كه له بنه‌ڕه‌تدا هی كوردن و ئه‌وان خۆیان لێ به خاوه‌ن كردووه، چونكه توركیای ئه‌ردۆغان پشتیوانی ته‌واویان ده‌كات. هه‌موو ئه‌و شه‌ڕ و ململانێیه‌ی نێوان ئه‌رمه‌ن و ئازه‌رییه‌كان به درێژایی زیاتر له سه‌ده‌یه‌ك له‌سه‌ر خاكێكه كه رۆژگارێك له مێژوودا به "كوردستانی سوور" به‌ناوبانگ بوو، زۆرینه‌ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردی موسڵمان و ئێزدی بوون.
كوردستانی سوور كوێیه؟
وه‌ك له سه‌رچاوه مێژووییه‌كاندا هاتووه، " Kurdistana Sor"، به ئازه‌ری "قزیل كردستان - Qьzьl Kyrdistan"، به رووسی "كراسنایا كردستان - Красный Курдистан /Krasnyy Kurdistan"، كۆمارێكی خاوه‌ن مافی ئۆتۆنۆمی بوو، سه‌ر به حكومه‌تی ئازربیجان بوو، ئه‌و كۆماره له سه‌ره‌تای ده‌سه‌ڵاتدارێتی لینینی به‌لشه‌فیدا له (7ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1923) دامه‌زرا، سه‌ره‌نجام به شێوه‌یه‌كی تراژیدی له (8ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1929) كۆتایی پێهێنرا.
پایته‌خته‌كه‌ی شاری "لاچین" بوو، هه‌ریه‌ك له شاره‌كانی كه‌لباجاڕ، قوبادلی ده‌گرته‌وه، ده‌كه‌وته ئه‌و ناوچه‌یه‌ی ئێستا پێی ده‌وترێت هه‌رێمی "ناگورنۆ قه‌ره‌باغ" و ئه‌رمه‌نه‌كان له 1992ه‌وه ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه.
كورد (%72)ی دانیشتوانی ناوچه‌كه‌ی پێكده‌هێنا. ئه‌و كاته‌ی كۆماره‌كه دامه‌زرا ژماره‌ی دانیشتوانی كوردی ناوچه‌كه (37) هه‌زار و (120) كه‌س بوو. ستالینی جۆرجی له سه‌رده‌می ده‌سه‌ڵاتدارێتی خۆیدا ده‌ستیكرد به راگوازنی هه‌زاران كورد و زۆربه‌یانی له ناوچه‌كه‌وه گواسته‌وه بۆ كازاخستان و سیبیریا و ته‌نانه‌ت چیچان و ئه‌بخازیا و داغستان و ساڵانی (1935 - 1944) كورد له ژێر ده‌سه‌ڵاتی ستالین‌دا رووبه‌ڕووی گه‌وره‌ترین هه‌ڵمه‌تی راگواستن و پاكتاوی نه‌ژادی بوه‌وه.
له (1930)دا یه‌كه‌یه‌كی ئیداری به ناوی "كوردستان" پێكهێنرا و هه‌ریه‌ك له ناوچه‌كانی "زه‌نگلان، جبرایل" خرانه سه‌ر ئه‌و ئیداره‌یه، به‌ڵام وه‌زیری كاروباری ده‌ره‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ئه‌و كات دژی هه‌ر جووڵه و ناوهێنانێكی كورد بوو، پێی وابوو، ده‌بێته هۆی زیانگه‌یاندن به ئێران و توركیا بۆیه هه‌ڵوه‌شایه‌وه.
كوردی ناوچه‌كه له نێوان به‌رداشی سیاسه‌تی ته‌تریك و په‌راوێزخستنی ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نییه‌كان رووبه‌ڕووی چاره‌نووسی توانه‌وه و سڕینه‌وه‌ی یه‌كجاره‌كی بوه‌وه. دوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، ئه‌رمه‌نه‌كان لاوازی ئازه‌ربیجان و لاوازی كوردیان به هه‌ل زانی و ده‌ستیان به‌سه‌ر هه‌رێمه كوردنشینه‌كه‌دا گرت.
له سه‌ره‌تای نه‌وه‌ده‌كان و درووست له (1992)دا، به سه‌رۆكایه‌تی "وه‌كیل مسته‌فاییڤ" هه‌وڵێك بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی كۆماری كوردستانی سوور له "لاچین" درا، به‌ڵام به هۆی ئه‌وه‌ی پشتیوانی جه‌ماوه‌ری لێ نه‌كرا و به‌شێك له كورده‌كان چوونه پاڵ ئازه‌رییه‌كان و پێیان وابوو، كۆماره نوێیه‌كه له خزمه‌تی سیاسه‌تی ئه‌رمه‌نییه‌كانه، ئه‌و هه‌وڵه‌ش بێ ئاكام بوو.
پوخته‌یه‌ك له باره‌ی جوگرافیای ناوچه‌كه
قه‌وقاز ناوچه‌یه‌كی جوگرافییه، ده‌كه‌وێته سه‌ر سنووری ئاسیا و ئه‌وروپا. ناوچه‌كه به رووسیا، ئێران و توركیا ده‌وره دراوه. له خۆرهه‌ڵات و باكووری خۆرهه‌ڵاتییه‌وه ده‌ریای قه‌زوین و له خۆرئاواوه ده‌ریای ره‌ش دێت. له باشووره‌وه، باكوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان دێن، ئه‌و ناوچه‌یه به گشتی پێی ده‌وترێت قه‌وقاز و ناوچه‌یه‌كی شاخاوییه‌وه زستانی سارد و باراناوییه و ده‌وڵه‌مه‌نده به سه‌رچاوه سرووشتییه‌كان و رووباری زۆر و ئاوی شیرینی زۆره.
له دێرزه‌مانه‌وه گه‌لانی وه‌ك: "چه‌ركه‌س، لیزان، ڤێلان، شكا، موكان، سوار، ساسبیر، ئه‌بخازه‌كان، ئاڤاره‌كان، سنار، كوبان، ئه‌رمه‌ن، گورجییه‌كان، كورد، ئۆسیتاییه‌كان، توركمان و ئازه‌ری" لێ ده‌ژین.
دیارترین وڵاتانی قه‌وقاز ئه‌مانه‌ن: ئازربیجان، ئه‌رمینیا، ئه‌بخازیا، ئۆسیتای باكوور و باشوور، گورجستان، كراسنۆدار، نخشیڤان، ئه‌جاریا، ئه‌دیگیا".
له رووی ئاینییه‌وه، له كۆندا زه‌رده‌شتی و دواتریش گورجی و ئه‌رمه‌نییه‌كان بوونه‌ته كریستیان و له سه‌رده‌می یه‌كه‌می هاتنی ئیسلامیشدا ئیسلام گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه.
.jpg)
کوردستانی سوور پێکهاتبوو لەم ناوچانە:
کەرەکیشڵاک (قەرەقیشڵاغ)، کەلبەجار، کوباتلی (قوبادلی)، کوتورلی (قوتورلی)، کوردگاجی (کوردحاجی) و مورادخانلی.(Laçîn, Qûbadlî, Kelbajar) ئەم ناوچانەش خاکێکی دانەبراوی کوردەکان بووە و ئەو هەرێمە ئەتۆنۆمیان تیدا دامەزراند.
ڕێژەی دانیشتوانی هەرێمەکە
ئاوایی کەرەکیشڵاک %99،7 دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی کەلبەجار %99،8 دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی قوتورلی %99،9 دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی کوردحاجی %98،6 دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی مورادخانلی %98،02 دانیشتوانەکەی کورد بوون.
ئاوایی قوبادلی %98،9 دانیشتوانی ئازەری بوون و 1% تریشی ئەرمەن بوون.!؟

پێشینه‌ی مێژوویی كورد له ناوچه‌كه
كوردستانی قه‌وقازی، به‌شێك بووه له شانشینی "مانا"ی كوردی كه له سه‌ره‌تای هه‌زاره‌ی یه‌كه‌می پێش زاین، له ناوچه‌كه هه‌بووه و دواتر بووه‌ته به‌شێك له شانشینی "خلدیا – ئورارتۆ"، كه له سه‌ده‌ی هه‌شته‌می پێش زاین هه‌بووه. دوای سه‌ركه‌وتنی كۆرشی ئه‌خمینی، ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته ده‌ست ئه‌خمینییه - فارسه‌كان. له 331ی پێش زایندا ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی گه‌یشتووه‌ته ئه‌و ناوچه‌یه و ده‌سه‌ڵاتداری بۆ ده‌ستنیشان كردووه. ئه‌و ناوچه‌یه دوو هۆزی دێرینی میدییه‌كان تێیدا نیشته‌جێبوون، كه له رووباری ئاراس و چیای ئارڤین و قه‌ره‌داغ جێگیر بوون و ناوچه‌كه بووه‌ته سه‌نته‌ری سه‌قامگیری ئاریاییه پێشینه‌كان و دواتر به‌شێكیان روویان له ئه‌فغانستان كردووه و له "قه‌نده‌هار" نیشته‌جێبوون.
له ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی ئه‌سكه‌نده‌ری مه‌كدۆنی له‌و ناوچه‌یه به‌شێكی زۆری كتێبی ئا‌ڤێستا سووتێنراوه و ئه‌وه‌ی ماوه‌ته‌وه له كتێبه‌كه گواستراوه‌ته‌وه بۆ میدیای بچووك و له‌سه‌ر پێسته‌ی مانگا نووسراوه‌ته‌وه.
له نێوان ساڵانی (643 - 644) ئیسلام به رێبه‌رایه‌تی "حوزه‌یفه‌ی كوڕی یه‌مان" گه‌یشتووه‌ته ناوچه‌ی "ئه‌تروبات" كه ئێستا به ئازربیجان ده‌ناسرێت.
له سه‌رده‌می عه‌باسییه‌كاندا، میرنشینی ئیسلامی سه‌ریانهه‌ڵداوه و هۆزی شه‌دادی كوردی توانیان له قه‌وقاز و له ساڵی (951)ی زاینی یه‌كه‌م ده‌وڵه‌تی تایبه‌ت به خۆیان درووست بكه‌ن و تا ساڵی (1174) ده‌وڵه‌ته‌كه‌یان به‌رده‌وام بوو.
توێژه‌ر "شیین ئیكینر" له كتێبی "موسڵمانه‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت" نووسیویه‌تی: بنه‌ماڵه‌ی شه‌داد ئێزیدڤانی كوردی ئێزدی له ناوچه‌كه فه‌رمانڕه‌وای ناوچه‌كانی نێوان رووباری "كورا" له (ئازربیجان و گورجستانی ئێستا) و "ئاراس"یان له ئه‌رمینیا كردووه و شاری "گه‌نجه" كه ئێستا له ئازربیجانه و شاری "ئانی" كه ئێستا له ئه‌رمینیایه، پایته‌ختی ده‌وڵه‌تی شه‌دادییه‌كان بووه.
دواتر له نێوان ساڵانی (1380 - 1469)، ناوچه‌كه كه‌وتووه‌ته ژێر فه‌رمانڕه‌وایی هۆزی "قه‌ره قویون"ی توركمانییه‌وه و پاڵه‌وانی كوردی "ره‌وشه‌ن" كه توركه‌كان به "كورئۆغڵۆ" ناوی ده‌به‌ن، رووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی توركمانه‌كان بووه‌ته‌وه و رێبه‌رایه‌تی شۆڕشێكی كوردی دژ به‌و هۆزه توركمانییه‌ی كردووه.

له (1800 - 1827) ناوچه‌كه رووبه‌ڕووی هێرشی رووسه ته‌زارییه‌كان بووه‌ته‌وه و كوردستانی قه‌وقاز كه‌وتووه‌ته ژێر چنگی رووسه‌كان و ئه‌مه‌ش له دوای چاڵدێرانه‌وه (1514) دووه‌م دابه‌شكاری كوردستان بووه.
سه‌رچاوه مێژووییه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن له (1855- 1877) ناوچه كوردستانییه‌كه‌ی قه‌وقاز بووه‌ته شه‌ڕگه‌ی ململانێی رووس و توركه‌كان و به‌و هۆیه‌وه هه‌زاران كورد كوژراون و ناچار كراوون ره‌و بكه‌ن.
دوای شه‌ڕی جیهانی و له (1920) به‌دواوه هه‌زاران كوردی ئه‌و ناوچه‌یه ناچار بوون، یان به زۆره‌ملێ ده‌ركراوون و ناچار روویان كردووه‌ته ئه‌فغانستان.
نووسه‌ر و توێژه‌ر و كه‌سایه‌تی سیاسی كورد، "وه‌كیل مسته‌فایڤ" له كتێبه‌كه‌یدا به ناوی "كوردستانی قه‌وقاز" ده‌ڵێت: به پشتبه‌ستن به كتێبی زاناكانی یۆنان، له‌وانه: "پۆلیبیۆس، ئێگزه‌نیڤۆن، هیرۆدۆت" و زانا رووسه‌كان له‌وانه: "لیرخ، بیكۆڤ، مكارنكۆ، دیاكۆنۆڤ" و زانایانی ئه‌رمه‌ن: "پولادیان" و زانایانی ئازه‌ری له‌وانه: "به‌هارلی، وه‌لییڤ، باكیخانۆڤ" و زانای ئینگلیزی "بیل" و زانا كورده‌كان له‌وانه: "ئیبن مسكویه، ئه‌ستخری، مه‌سعود بن نامدار و میرزا ئادیگیزاڵ به‌گی گۆرانی" و به‌ڵگه‌نامه‌كانی ته‌زاری رووس و ئێرانییه‌كان و ئازه‌رییه‌كان، كورد له قه‌وقاز ژیانێكی پشتبه‌ستوو به كشتوكاڵ و ئاژه‌ڵداری هه‌بووه و له سه‌رده‌می سۆڤیه‌تیشدا چوونه‌ته چوارچێوه‌ی پرۆگرامی "كولخۆزات"ه‌كان و كاریان كردووه. ته‌نانه‌ت توێژه‌ری ئیثنۆگرافی ناوداری ئازه‌ربیجانی، "كه‌بیرۆڤ" پێی وایه ناوی زۆربه‌ی شوێن و ناوچه‌كانی ئازه‌ربیجان كوردین و ئه‌مه‌ش ئاماژه‌یه بۆ رۆڵی گه‌وره‌ی كوردانی قه‌ره‌باغ.
له كتێبی "كوردستانی قه‌وقازدا" به روونی ئاماژه بۆ ئه‌وه كراوه، ناوی زۆربه‌ی رووبار و چیا و ناوچه‌كانی قه‌وقاز كوردیین.
به گوێره‌ی به‌ڵگه‌نامه ئه‌رشیفییه‌كان، له ناوچه‌ی قه‌ره‌باغ له كۆتایی سه‌ده‌ی نۆزده‌دا (69) گوند و (3510) خێزانی كوردی كه (18306) كه‌س پێكهاتبوون له ناوچه‌كه‌دا بوون و له به‌رامبه‌ردا، ئه‌و ناوچه‌یه ته‌نیا (47) گوندی ئه‌رمه‌نی و (3408) كه‌سی تێدا ده‌ژیان و زۆرینه‌ی دانیشتوان كورد بوون.

له ئه‌رشیفی ته‌زاری رووسیادا هاتووه: له ویلایه‌تی نه‌خچه‌وان "44" گوندی كوردی هه‌بوون و "910" خێزان هه‌بوون، كه (663) خێزانیان كورد بوون و (247) خێزانیش ئه‌رمه‌نی بوون و ناوچه‌كه له لایه‌ن سێ "خان"ی كورده‌وه به‌ڕێوه‌براوه و (25) هۆزی كوردی لێبووه، له‌وانه عه‌شیره‌تی "قه‌ره‌چۆڵ"، كه دواتر شا عه‌باسی سه‌فه‌وی (9) عه‌شیره‌تی راگواستوون به ناوچه‌ی دووره ده‌ست.
ناخچه‌وان، له (1921) به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی "مۆسكۆ"ی نێوان رووسیا و توركیا حوكمی زاتی پێ به‌خشرا و دواتر خرایه سه‌ر ده‌وڵه‌تی ئازه‌ربیجانی نوێ.
شاری "ئیچمیازین" كه ئێستا ناوه‌ندی پاتریاركی ئه‌رمه‌نییه، ناوكه‌ی له هۆزی "چوبان، چوبینا، چوبانكار، شبانكار، شوانكاره" وه‌رگیراوه، كه رێبه‌ره‌كه‌ی فه‌رمانڕه‌وایی به‌شێكی ئێرانی كردووه و هۆزێكی كورد بووه.
"لیرخ" گه‌ڕیده و كوردناسی به‌ناوبانگی رووسی، له توێژینه‌وه‌یه‌كدا به ناونیشانی "كورده ئێرانییه‌كان و پێشینه خولدییه‌كانیان" باسی له‌وه كردووه كورد پێكهاته‌ی سه‌ره‌كی ناوچه‌كانی: "لاچین، كه‌بجاڕ، قوبادلی، زه‌نگلان، جبرائیل" بوون و هه‌ریه‌ك له عه‌شیره‌ته كوردییه‌كانی: "قه‌ره‌چۆڵ، حسنان، كولیكان، شادیمان، ته‌هماسب، خانزگولی، جه‌وادی، فه‌ریخكانی، سوڵتانی، بوزلی" و چه‌ندین هۆزی دیكه‌ی لێ ژیاون.
له كتێبێكدا كه ئه‌نجوومه‌نی ئابووری گه‌لی ئازربیجان له باكۆ ساڵی 1921 به ناونیشانی "ره‌وشی جوگرافی و ئیثنی و ئابووری ئازربیجان" چاپیكردووه، باسی له‌وه كردووه، دیارترین پێكهاته‌ی نه‌ته‌وه‌یی دوای ئازه‌رییه‌كان، گه‌لی كورد و هۆزه‌كانییه‌تی له‌وانه: بۆسیان، گورس، قه‌ره‌چۆڵ، كورد، به‌ختیاری و به‌رگوشاد كه له بۆته‌ی توركدا به‌شێكیان تواونه‌ته‌وه.
شاڵاوی رووسه‌كان
ته‌زاری رووس خه‌ونی ئه‌وه بوو بگاته ئه‌ودیوی قه‌وقاز، هه‌نگاوی یه‌كه‌م، له سه‌ده‌ی هه‌ژده‌هه‌مدا هه‌ڵیكوتایه سه‌ر چه‌ركه‌سه‌كان و له كۆی حه‌وت ملیۆن ته‌نیا سه‌د هه‌زار كه‌سیان مانه‌وه. ئه‌وانه‌ی رزگاریان بوو روویانكرده كوردستانی باكوور و شاره‌كانی ئه‌رزرووم و ته‌رابزۆن و هه‌روه‌ها رۆژئاوای كوردستان منبج و گرێ سپی. له 1796دا رووسه‌كان "ده‌ربه‌ند"یان گرد، كه عه‌ره‌به‌كان پێیان ده‌وت "باب الابواب" له كه‌ناراوه‌كانی ده‌ریای قه‌زوین. له 1801دا شاری "ته‌فلیس"یان داگیركرد، كه پایته‌ختی گورجستانه و له 1804دا ده‌ستیان به‌سه‌ر ئێریڤاندا گرت و دواتریش له 1807دا ده‌ستیان به‌سه‌ر نه‌خچه‌وانی كوردیدا گرت و به ته‌واوه‌تی ناوچه‌كانی باكووری كوردستانی عوسمانیان خسته‌ژێر ركێفیانه‌وه.
له‌و سه‌رده‌مه‌دا خانه كورده‌كانی قه‌وقاز پاڵیان دایه پاڵ رووسیاوه و به گوێره‌ی رێككه‌وتننامه‌ی "چای گوڵستان"ی 1828ی نێوان رووسیا و عوسمانییه‌كان قه‌وقاز له نێوان هه‌ردوولادا دابه‌ش كرا.

مسته‌فاییڤ، له كتێبه‌كه‌یدا باسی رووسیای كردووه و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه، رووسه‌كان به‌ڵێنیان به ئه‌رمه‌نییه‌كان دابوو ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره‌ی ئه‌رمینی درووست بكه‌ن و به‌ڵێنیشیان به ئاشوورییه‌كان دابوو له سووریا و عێراقی ئێستا ده‌وڵه‌تێكیان بۆ پێكبهێنن. هه‌روه‌ها به‌ڵێنیان به ئازه‌ربیجانییه توركمانه‌كان دابوو له كوردستانی ئێران ده‌وڵه‌تێكیان بۆ دامه‌زرێنن. ئیدی سواره ئه‌رمه‌نییه‌كان به خه‌ونی درووستكردنی ده‌وڵه‌تێكی گه‌وره له ناوچه‌كه‌دا ده‌ستیان دایه سه‌ركوتكردن و كوشتاری كورد به ئومێدی ئه‌وه‌ی كورد له قه‌وقاز نه‌هێڵن. چوار شه‌ڕی نێوان رووسه‌كان و عوسمانییه‌كان زیاتر له ملیۆنێك كوردی ناوچه‌كه‌ی له‌ناوبرد. له 1855 سواره كورده‌كان توانیان رێگری له له‌شكركێشی رووسه‌كان به‌ره‌و ناوچه‌كانی باكووری كوردستان بكه‌ن.
رووسه‌كان توانیان ئه‌رمه‌نی و گورجی و ئاشووری و توركمانه‌كان رازی بكه‌ن، كه به بوونی كورد له ناوچه‌كه‌دا ئه‌سته‌مه ده‌وڵه‌تیان بۆ درووست بكرێت و پێویسته كورد له‌و ناوچه‌یه نه‌مێنێت. ئیدی هه‌مووان ده‌ستیان به له‌ناوبردن و پاكتاوی كوردان كرد له پێناو به‌دیهێنانی خه‌ونی رووسیا بۆ دامه‌زراندنی ئیمپراتۆریه‌تێكی فراوان، له‌و هه‌لومه‌رجه‌شدا كورد ته‌نیا رێگه‌ی به‌رده‌می هاوپه‌یمانی بوو له‌گه‌ڵ نه‌یاره‌كه‌ی كه ده‌وڵه‌تی عوسمانی بوو.
ته‌نیا له شارێكی وه‌ك یه‌ریڤاندا 20 هه‌زار قازاقی سه‌ر به رووس، كه له ئه‌رمه‌ن و گورجییه‌كان پێكهاتبوو، ئاماده‌كرابوون بۆ ئه‌وه‌ی شه‌ڕی سواره كورده‌كان بكه‌ن. دواتر ئه‌و قازاقانه كه به‌شێكیان ئاشووری، یۆنانی، توركمانی شیعه بوون له باشترین شاره كوردییه‌كان نیشته‌جێ كران و خانه كورده‌كان و خێزان و هۆزه‌كانیان ده‌ربه‌ده‌ر كران.
پشتێنه‌ی رووسیی له قه‌وقاز
دوای له‌ناوبردنی هۆزه كورده‌كان و له پێناو نه‌هێشتنی مه‌ترسی ئه‌و كوردانه‌ی مابوون له‌سه‌ر پاشكۆی سوپاكانی رووس له قه‌وقاز، كاتێك هێرشییان ده‌كرده سه‌ر باكوور و خۆرهه‌ڵاتی كوردستان و له پێناو دابڕینی ئه‌و كوردانه‌ی ماوون له ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ به‌شه‌كانی دیكه‌ی نیشتمانه‌كه‌یان، رووسیا پشتێنه‌یه‌كی ئه‌منی مه‌سیحیی له قه‌وقاز درووست كرد، كه رووسیای له كوردستان به ته‌واوی دابڕی و بۆ ئه‌وه‌ش رووس، ئه‌رمه‌ن، ئاشووری، یۆنانی و گورجییه‌كانی له ناوچه كوردییه‌كان نیشته‌جێكردن.
توێژه‌ری رووس، "شاڤرۆڤ" له‌و باره‌یه‌وه نووسیویه‌تی: له نێوان ساڵانی (1800 - 1830)، 40 هه‌زار ئه‌مه‌نی له ئێران و 84 هه‌زار و 600 ئه‌رمه‌نی له توركیا روویان له قه‌وقاز كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی نیشته‌جێ بن و وڵاتێكیان له ناوچه‌كه بۆ درووست بكرێت.
له 1917دا سوپای رووس له قه‌وقاز پاشه‌كشه‌ی كرد و شكستی عوسمانییه‌كان له شه‌ڕی یه‌كه‌می جیهانی كێشه‌یه‌كی سیاسی گه‌وره‌ی له ناوچه‌كه درووست كرد و شه‌ڕی ناوخۆ درووست بوو. هێزه كوردییه‌كان شه‌ڕی توركمانه هاورده‌كانیان ده‌كرد. حزبی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌رمه‌ن، تاشناك، كه له 1890 درووست ببو، به‌ره‌و باكۆ ده‌ڕۆیشت و هه‌ر كه‌س ده‌هاته سه‌ر رێگه‌ی به هۆی جیاوازی ئاینییه‌وه ده‌یكوشت. ئه‌مه كورده‌كانی ناچار كرد بچنه پاڵ توركمانه‌كانه‌وه. سوپای توركیا له 1918دا نه‌بوونی رووسه‌كانی له ناوچه‌كه به ده‌رفه‌ت زانی و به پاساوی به‌رگری له موسڵمانانی قه‌وقاز چووه ناوچه‌كه‌وه. به‌ڵام له بری به‌رگری له كورد و شه‌ڕی تاشناك كه‌وته كوشتاری كورد. له‌وێ ده‌وڵه‌تێكی توركمانی به ناوی ئازه‌ربیجان بۆ توركمانه‌كان پێكهێنرا. كوردی قه‌وقاز كه‌وته نێوان به‌رداشی دوو دوژمنی كلاسیكی یه‌كتر، كه توركیا و رووسه‌كان بوو.
ئه‌رمه‌نه‌كانیش، له 1918 ئه‌و ره‌وشه ناهه‌موار و پشێوییه‌ی دوای شۆڕشی به‌لشه‌فیكه‌كانیان به ده‌رفه‌ت زانی و ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی خۆیان له‌سه‌ر خاكی كوردستانی قه‌وقاز بنیاتنا. له 1920دا سوپای سووری سۆڤیه‌ت كۆتایی به حكومه‌تی تاشناكی ئه‌رمه‌نییه‌كان هێنا و كۆماری ئه‌رمینیای سۆڤیه‌تی دامه‌زراند.

دامه‌زراندنی كوردستانی سوور
هێزه به‌لشه‌فییه‌كان له كوردستانی سووردا بۆ پشتیوانیكردنی خۆیان تیپی به‌رگری میللیان درووست كرد. ناوچه‌كه‌یان رووبه‌ڕووی سه‌ركوت و وێرانكاری زۆر ببوویه‌وه له لایه‌ن ئازه‌رییه‌كانه‌وه به پشتیوانی توركیا. هه‌ردوو لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی و ده‌سه‌ڵاتی راپه‌ڕاندنی چه‌په‌كان له ئازربیجان له (7ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1923) بڕیاریاندا كوردستانی خاوه‌ن حوكمی زاتی رابگه‌یه‌نن، به‌ڵام ناوی پایته‌ختیان نه‌هێنا. كورده‌كانی ناوچه‌كه پشتیوانیان بۆ ئه‌و هه‌نگاوه ده‌ربڕی و سواره كورده‌كان به ره‌سمی چوونه پاڵ سوپای سووره‌وه.
دوای مانگێك له تاوتوێكردنی ئه‌و پرسه، حزبی شیوعی ئازربیجان بڕیاری دا ناوچه ئۆتۆنۆمییه‌كه‌ی كوردستان هه‌ریه‌ك له یه‌كه ئیدارییه‌كانی كه‌لبجاڕ، بیرجان(لاچین)، قوبادلی و به‌شێكی جبرایل بگرێته‌وه. هه‌روه‌ها شاری لاچین، وه‌ك پایته‌ختی ده‌ستنیشانكرا و دواتر حسێن حاجییڤ كرایه سه‌رۆكی لیژنه‌ی ته‌نفیزی كوردستانی سوور و ئه‌و كاته %91ی دانیشتوانه‌كه‌ی كوردی ئازه‌ربیجان بوون.
دوای دامه‌زراندنی ئه‌و هه‌رێمه، زۆرێك له كوردانی ئه‌رمینیا و نه‌خچه‌وان روویان تێكرد و به‌شێك له ده‌ربه‌ده‌ره‌كان گه‌ڕانه‌وه. به گوێره‌ی ئاماری 1926 ژماره‌ی كورد له‌و ناوچانه 232 هه‌زار كه‌س بووه.
ئازه‌رییه نه‌ته‌وه‌ییه‌كان زۆر دژی دامه‌زراندنی كوردستانی سوور بوون، به تایبه‌تی جه‌عفه‌ر باقرۆڤ، كه سه‌رۆكی كۆماری ئازه‌ربیجانی سۆڤیه‌تی و سكرتێری حزبی شیوعی ئازه‌ربیجانی بوو، له ژێر كاریگه‌ری مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتوركدا كه‌وته دژایه‌تی كورد و كۆماره كوردییه‌كه.

باقرۆڤ، له كۆنگره‌یه‌كی چه‌په‌كاندا، له (8ی نیسان/ ئه‌پریڵی 1929) بڕیاردا ئه‌و هه‌رێمه خودموختارییه‌ی كوردان هه‌ڵوه‌شێته‌وه. وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ خواستی ئه‌تاتورك.
شاره‌زایانی مێژوو له‌و بڕوایه‌دان، لە کاتی خۆیدا دەسەڵاتی سۆڤیەتی لە مۆسکۆ ئازەریەکانی ناچارکردبێت هەرێمی کوردستانی سور دابمەزرێنن بۆیە قەت هەوڵی بەرەو پێش بردنی ئەم هەرێمەی نەدەدا ولە یەکەمین ڕۆژەوە لە هەوڵی لەنێوبردنی دابوون کەمکردنەوەی ڕێژەی کورد لە %100 بۆ %73 یەکێک بوو لە هەنگاوەکانیان بۆ ئەو خەڵکەی کە کرمانجی زمان بوون، بۆیەش رێگەیان نەدا بەو دوو هەزار کوردەی لە دوای سەرکوتکردنی سەرهەڵدانی (1925) لە تورکیاوە رایانکرد بوو پەنایان هێنابووە بەر ئازەربایجان لە هەرێمی کوردستانی سوور نیشتەجێبن، بەڵکو ناچار کران لە گوندێکی نوێ بە ناوی نەریمان ئاباد نیشتەجێ ببن، رێژەی کوردیان لە لە ساڵی 1925 بۆ 1926 لە کوردستانی سووردا بە رێژەی 7% کەمکردەوە و سیاسەتی بە تورک کردنیان بەسەریاندا جێبەجێدەکرد.
لە هەمووی سەیرتر سەرۆکی هەرێمەکە ئازەرییەک بوو بە ناوی (حاجییەف)، رێگە گرتن لە کردنەوەی قوتابخانەی کوردی ئامرازێکی گرنگی سیاسەتی بە تورککردن و تواندنەوەی کورد بوون، ئەو رۆژنامەیەش کە لە لاچین لە ساڵی (1931) بە ناوی (کوردستانی سوور) دەستکرا بە دەرکردنی تا ساڵی 1962 بەردەوام بوو بە زمانی ئازەری بوو نەوەک کوردی دوای ئەوەی قۆناغ بە قۆناغ رێژەی کورد لە ئازەربایجان کەمی دەکرد لە ساڵی (1979) نەمانی کورد لەو وڵاتە راگەیەندرا، بە پێی پڕۆفیسۆر هەسراتیان دەبوایە بە لای کەمەوە ژمارەی کورد دووسەد هەزار کەس بوایە ئەمە لە کاتێکدا بوو کە ژمارەی کوردانی ئەرمینیا و گورجستان لەو ماوەیەدا بۆ سێ جار و نیو تا چوار جار زیادی کردبوو.
دەربارەی ڕێژەی کورد شتێکی سەیر بەرچاو دەکەوێت بۆ نموونە لە ئەرمینیا لە دەستپێکی دامەزراندنی کۆمارەکە کوردانی ئێزدی بە ئێزدی ناونووس کردن ئەو کاتە بە لای ئەوانەوە کورد بەشداری لە جینۆسایدی ئەرمەنەکاندا کردبوو لە ساڵی (1915) ڕووداوەکە لە بیری هەموواندا مابوو، شەڕی (ناگۆڕنۆ - قەرەباغ) ئاڵۆزی خستە نێوان کوردەکانی ئەو وڵاتە و کاربەدەستانیش بێبەزەییانە زیاتر لە 30 هەزار کوردی مسوڵمانیان لە وڵاتەکە دەرکرد.
لە یەکێک لە سەرژمێرییەکانی ئەم چەند ساڵەی دوایی کورد بە سێ جۆر خۆی پێناسە کردووە بەشێک بە کورد و بەشێک بە ئێزدی و کەمینەیەکیش بە کرمانج، رووسەکانیش کورد و کرمانجیان بە کورد پێناسە کردوون.
هه‌ندێك سه‌رچاوه‌ی دیكه‌ی مێژوویی ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن، لەسەرەتای 1920 دا لینین نامەیەک بۆ نەریمانۆڤ دەنووسێت کە لەو سەردەمەدا نەریمانۆڤ وەزیری دەرەوەی ئازەربایجان بووە لە یەکێتی سۆڤێدا، داوای لێدەکات کە كار بۆ دامەزراندنی ناوچەیەکی ئۆتۆنۆمی لە هەرێمی لاچین (Laçîn) لە نێوان ئەرمینیا و ئازەربایخان بكات، بە دامەزراندی ئەم هەرێمەش نێوانی هەردوو وڵاتی ئەرمینیا و ئازەربایجان دووکەرت دەبێت، بەم هۆکارەش تاڵانکاری تاشناکەکان و هێرشەکانیان بۆ سەر ئازەربایجان سنووردار دەکرێت و کۆتایی پێ دێت و نەریمانۆڤ لە رێکەوتی (7ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1923) بە فەرمی هەرێمی ئۆتۆنۆمی لاچین دادەمەزرێنیت بەناوی (کوردستانی سوور) بە دوو ساڵ دوای دامەزراندنی کوردستانی سوور نەریمانۆڤ لە رێکەوتی (19ی ئازار/ مارسی 1925) لە تەمەنی 54 ساڵیدا کۆچی دوایی دەکات.
هەندێک لە هاوسۆزانی لینین و چەپەکان ئەمە بە بڕیارێکی دادپەروەران دەخەمڵێنن و دەڵێن: هاوڕێ لینین هاوکارێکی بەهێزی کەمە نەتەوەکان بووە لە یەکێتی سۆڤێتیدا، بە بڕیاری ئەو بوو کە کەمە نەتەوەکان، کە پێشتر لە لایەن نەتەوەکانی تری ناوچەکەوە گوشاریان دەخرایە سەر و دەچەوسێنرانەوە، هەربۆیە فەرمانی داوە بۆ هەر کەمە نەتەوەیەک لە خاک و زێدی خۆیاندا ئۆتۆنۆمی وەربگرن و بەردەوامی بەژیان بددەن. هاوڕێ لینین بەم شێوەیە کەمە نەتەوەکان لە ستەمی نەتەوەکانی ناوچەکە دەپارێزیت. بەڵام لە تەواوی بەڵگەنامەکاندا ئەوە پشتڕاستکراوەتە، جگە لە بڕیاریکی سیاسی و بەرژەوەندی سیاسی بە قووربانیکردنی نەتەوەی کورد هیچ بنه‌مایه‌كی مرۆیانه‌ی لەپشتەوە نەبووە. لەساڵی 1930 تاشناکەکانی ئەرمینیا بەتەواوەتی لەناوبران و دەسەڵاتی توندی سۆڤیەت حوکمی گرتەدەست، کوردستانی سوور ئەرکی خۆی بەجێهێنا، لە کۆتایی هاتنی جەنگی نێوان ئەرمەن و ئازەربیجانیەکان، بۆیە ئیدی کەس ئیشی پێنەما، هەر لەبەر ئەمەش ستالین لەسەر داواکاری ئازەرباینجان و تورکیا و ئێران بڕیاری هەڵوەشانەوەی کوردستانی سووری دا.

لەئەنجامی هەموو ئەم شەڕانەدا نزیکەی 2 ملیۆن و 300 هەزار کورد له‌ناوچوون و 2 ملیۆن و نیو کوردی دیكه‌ش خۆیان ناونوسکرد بە تورک، کە لە ئەنجامدا رەگەزنامەیان گۆڕاو لەگەڵ تێپەڕبوونی کاتدا بوون بە تورک، لە کۆی نزیکەی پەنجا هۆزی جیاوازی کوردی لە قەفقازی خواروودا هیچ هۆزێك وه‌ك خۆیان به ته‌واوی نەمایەوە.
به گشتی ره‌وشه‌كه به‌ره‌و ئه‌وه چوو، چالاكانی كورد خۆیان رێكبخه‌نه‌وه و ئه‌مجاره له یه‌ریڤانه‌وه، رادیۆی كوردی دابمه‌زرێنن و ده‌نگی خۆیان بگه‌یه‌نن، لانیكه‌م بۆ ئه‌وه‌ی فشار بخه‌نه سه‌ر ده‌سه‌ڵاتدارانی ئازه‌ربیجان و له بڕیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌رییه‌كه‌یان پاشگه‌ز ببنه‌وه.
له 1930دا لیژنه‌ی مه‌ركه‌زی شیوعییه‌كانی ئازه‌ربیجان بڕیاریاندا كه‌رتی كوردستان درووست بكه‌ن، كه له (25ی ئایار/ مایۆی 1930)دا بڕیار درا، به‌شێك له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ و به‌شێك له‌و ناوچه خۆبه‌ڕێوبه‌رییه‌ی درووستكرابوو و پایته‌خته‌كه‌ی لاچین بوو، بخرێنه پاڵ یه‌ك و ئیداره‌یه‌كیان هه‌بێت. ئه‌مه‌ش مانای وابوو، كورده‌كان به‌شێك له مافیان بۆ گه‌ڕاوه‌ته‌وه و سنوورییان نزیك ده‌بێته‌وه له رۆژهه‌ڵاتی كوردستان، به‌و پێیه‌ی ناوچه‌كانی: كه‌لبجاڕ، قوتور، لاچین، قوبادلی، زه‌نگلان و به‌شێكی ناوچه‌ی جبرایل خرابوونه چوارچێوه‌ی ئه‌و ئیداره‌یه.
رێژه‌ی كورد له قه‌وقاز، ئه‌گه‌ر كاتێك رووسه‌كان هاتنه ناوچه‌كه‌وه له 1804دا %80ی دانیشتوانی ناوچه‌كه بێت، ئه‌وا دوای سه‌ركه‌وتنی شۆڕشی ئۆكتۆبه‌ری شیوعییه‌كان رێژه‌ی كورد دابه‌زی بۆ %30 – %40 و ته‌نانه‌ت له سه‌روبه‌ندی هه‌ره‌سی یه‌كێتی سۆڤیه‌تدا رێژه‌ی كورد هێنده كه‌مببوویه‌وه، ته‌نیا له گوندێكی ئازه‌ربیجان، به ناوی "داراكه‌ند" زمانی كوردی له قوتابخانه‌یه‌ك ده‌خوێندرا.

هۆكاره‌كانی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی
عه‌بدوڵڵا شكاكی، له توێژینه‌وه‌یه‌كیدا هۆكاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه و له‌ناوبردنی كوردستانی سوور له لایه‌ن ستالینه‌وه بۆ چه‌ند هۆكارێك ده‌گه‌ڕێنێته‌وه، له‌وانه:
* هاوسۆزی كوردانی قه‌وقاز و كۆماره‌كه بۆ شۆڕشی ئاگری.
* ناڕه‌زایه‌تی و خواستی باقرۆڤ بۆ كۆتایهێنان به كۆماره‌كه.
* وه‌ڵامدانه‌وه‌ی خواستی مسته‌فا كه‌مال ئه‌تاتورك.
* وه‌ڵامدانه‌وه‌ی داواكاری و خواستی رێبه‌رانی ئه‌رمه‌ن.
به‌و جۆره ستالین، كوردستانی قه‌وقاز و سه‌رزه‌مینی مانییه‌كان و خولدییه‌كان و میدیاییه‌كانی كرده موڵكی ئازه‌ربیجانی نوێ و ناوی كوردستانی سڕییه‌وه. به درێژایی ماوه‌ی ده‌سه‌ڵاتدارێتی شیوعییه‌كانی سۆڤیه‌تدا كار بۆ سڕینه‌وه و پاكتاوی كورد له قه‌وقاز كرا. ته‌نانه‌ت ستالین رێگه‌ی نه‌ده‌دا كورد بچنه راژه‌ی سه‌ربازییه‌وه و ده‌یوت با قڕ بكه‌ن و تۆزیان نه‌مێنێت.
له 1926ه‌وه چه‌په‌كان سیاسه‌تی راگواستنی كوردیان گرته به‌ر و به گوێره‌ی ئاماری 1926ی سۆڤیه‌ت، ژماره‌ی كورد 69 هه‌زار و 184 كه‌س بووه. له‌و ژماره‌یه 54 هه‌زارو 661 كه‌س موسڵمان بوون و 14 هه‌زار و 523 كه‌س ئێزدی بوون. به گشتی له كۆماره‌كانی سۆڤیه‌تدا %80ی كوردان موسڵمانن و %20یان ئێزدیین و دابه‌ش بوون به‌سه‌ر وڵاتانی ئه‌رمینیا و گورجستاندا.
راگواستنی كوردان له مێژووی سۆڤیه‌تدا
له (7ی ته‌مموز/ یۆلیۆی 1937) دا، ئه‌نجوومه‌نی كۆمیسیارانی میللی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت، به مه‌رسوومێك بڕیاری دا كورده موسڵمانه‌كان له سنووری كۆماره‌كانی ئه‌رمینیا، ئازه‌ربیجان و نه‌خچه‌وان راگوێزرێن و ناوچه‌ی قه‌ده‌غه‌كراو له نێوان سنووره‌كانی ئه‌رمینیا و ئازه‌ربیجان درووست بكرێت. ئه‌و هه‌ڵمه‌ته ئه‌و كوردانه‌ی نه‌گرته‌وه، كه خۆیان به ئازه‌ری تۆمار كردبوو. له ناوچه‌ی "میگرین" له ئه‌رمینیا و ناوچه‌كانی "زه‌نگلان، جبرایل، كاریاگین، كردوبلین، بیلیا سۆڤار، ئیستراخان، زوفون، ئه‌ستارین، ماسالین و لینكوران" زیاتر له 1325 هاووڵاتی كورد راگوێزران و 812 كه‌سیان ره‌وانه‌ی قیرغستنان كران و 513 كه‌سیان ره‌وانه‌ی كازاخستان كران و ئه‌و كاته خه‌ڵكی ئاسیای ناوه‌ڕاست وا تێگه‌یه‌ندرابوون، ئه‌و كوردانه به كرێگیراوی نازییه‌كانن.
شیوعییه‌كان به‌وه نه‌وه‌ستان و له 1937 له ناوچه‌ی ئه‌بوڤیان له ئه‌رمینیا، كه 25 كیلیۆمه‌تر له یه‌ریڤانه‌وه دووره، هه‌زاران كوردی دیكه راگوێزران بۆ ناوچه دووره ده‌سته‌كانی كازاخستان. به گشتی 200 هه‌زار هاووڵاتی كورد، ناچار كران ماڵ و حاڵی خۆیان و ئاژه‌ڵ و سامانه‌كانیان و زه‌وییه كشتوكاڵییه‌كانیان به‌جێبهێڵن و به شه‌مه‌نده‌فه‌ر به‌ره‌و ناوچه دووره ده‌سته‌كانی یه‌كێتی سۆڤیه‌ت ره‌وانه كران.
چۆڵبوونی ناوچه‌كه و بوونی بۆشایی نه‌مانی كورد له ناوچه‌كه ململانێی نێوان ئازه‌ری و ئه‌رمه‌نییه‌كانی له‌سه‌ر خاك و سامانی كوردانی راگوێزراو و جینۆسایدكراوی ناوچه‌كه گه‌رمتر كرد.
له گورجستانیش، ئه‌و كوردانه‌ی هه‌بوون له 1944 به فه‌رمانی ستالین راپێچی ئۆزبه‌گستان و قیرغیزیا كران و له تشرینی دووه‌م/ نۆڤێمبه‌ری ئه‌و ساڵه‌دا هه‌زاران كورد له ده‌شته سارده‌كانی قیرغیزیا و ئۆزبه‌گستان له‌به‌ر سه‌رما ره‌ق بوونه‌وه.

ئ.ر