ڤیدیۆ.. ئازه‌ربیجان بۆردومانی بارهه‌ڵگرێكی سوپای ئه‌رمینیا ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
وه‌زاره‌تی به‌رگری ئازه‌ربیجان، گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بڵاوكرده‌وه، كه له رێی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانه‌وه تۆمار كراوه و تێیدا دیمه‌نی بۆردومانكردنی بارهه‌ڵگرێكی سه‌ربازی سوپای ئه‌رمینیا له هه‌رێمی قه‌ره‌باغ ده‌كات.
وه‌زاره‌ته‌كه رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێرشه ئاسمانییه‌ی سوپای ئازه‌ربیجان له نزیك هێڵی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی نێوان هه‌ردوو سوپا ئه‌نجامدراوه.
روونیشیكردووه‌ته‌وه، كاتێك بۆردومانی بارهه‌ڵگره سه‌ربازییه‌كه كراوه، كه ژماره‌یه‌ك سه‌رباز له ناویدا بوون و گواسترابوونه‌وه ئه‌و ناوچه‌یه و خه‌ریك بوو داده‌به‌زین.
له یه‌كشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه، شه‌ڕ و پێكدادانی نێوان سوپای ئازه‌ربیجان و هێزه‌كانی كۆماری ناگۆرنۆ قه‌ره‌باغی سه‌ر به ئه‌رمینیا ده‌ستیپێكردووه.