گه‌رمیان.. تووشبوویێكی كۆرۆنا به‌ نه‌شته‌رگه‌ری منداڵی بوو

نه‌شته‌رگه‌رییه‌كه‌ سه‌ركه‌وتوو بوو

K24- گه‌رمیان:

لە نەخۆشخانەی قەڵا له‌ كه‌لار، نەشتەرگەریی بۆ ئافرەتێکی تووشبووی کۆرۆنا بە سەرکەوتوویی ئەنجامدرا.

به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ته‌تندروستی گه‌رمیان رایگه‌یاند، ژنێکی دووگیان کە تووشبووی کۆرۆنا بوو، دوای ئەوەی لە نەخۆشخانەی سلێمانی نەشتەرگەریی منداڵبوونی بۆ ئەنجام نەدرا، دوای گواستنه‌وه‌ی بۆ کەلار، لەلایەن تیمێکی پزیشکییەوە نەشتەرگەرییەکەی بە سەرکەوتوویی بۆ ئەنجام درا.

تیمەکە لەلایەن دكتۆره‌ بەناز جەلیلەوە سەرپەرشتی کرا و تەندروستی دایك و کۆرپەکەش جێگیرە.

پێشتریش تیمێکی دیکەی تەندروستی، ھەر لە نەخۆشخانەی قەڵای تایبەت بە کۆرۆنا، نەشتەرگەرییەکی منداڵبوونیان بۆ ژنێکی دیکە ئەنجام دابوو.

H.B