جوتیار عادل: به‌م زووانه مووچه دابه‌ش ده‌كرێت
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، له میانی به‌شداریكردنی له گه‌شتی هه‌واڵه‌كانی كوردستان24، رایگه‌یاند، حكومه‌تی هه‌رێم ئه‌مساڵ سه‌ره‌ڕای نه‌ناردنی بودجه و شایسته داراییه‌كان له لایه‌ن به‌غداوه شه‌ش مووچه‌ی دابه‌ش كردووه. گوتیشی: "له كۆی ئه‌و شه‌ش مووچه‌یه‌ی دراوه به فه‌رمانبه‌ران حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (%60)ی مووچه‌ی دابینكردووه. (3) ترلیۆن و (355) ملیار دیناری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی". ئاشكراشیكرد، "به‌م زووانه ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه ده‌كرێت".
له باره‌ی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه‌وه، جوتیار عادل گوتی: یه‌كێك له بڕگه گرنگه‌كانی كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران پێشكه‌شكردنی راپۆرتی جێبه‌جێكردنی یاسای چاكسازی بوو، ناوه‌ڕاستی هه‌فته‌ی داهاتوو ره‌وانه‌ی په‌رله‌مان ده‌كرێت. داوا له وه‌زاره‌ته‌كان كرا، سه‌رنجی خۆیان له باره‌یه‌وه بخه‌نه‌ڕوو. له هه‌مان كاتیش‌دا پرسی چاكسازی په‌یوه‌سته به كۆمه‌ڵێك بواری ئابووری، دارایی، كارگێڕی و بواری دیكه‌ی حوكمڕانییه. یاسای چاكسازی به‌شێكه له پڕۆژه‌ی گشتگیر، كه پرۆسه‌ی چاكسازییه.
له باره‌ی مووچه و خۆگونجاندنیشه‌وه جووتیار عادل گوتی: پرسێكی ته‌كنیكی، كارگێڕی و داراییه، له‌وه‌ی زیاتر پرسێكی سیاسی بێت. له ئاماده‌كردنی لیستی مووچه‌دا، كۆمه‌ڵێك گرفت هه‌ن، كه په‌یوه‌سته به هه‌ندێك حاڵه‌ت، كه بووه‌ته حاڵه‌تی نامۆ، بۆ نموونه: ئێستا كه‌سانێك داده‌مه‌زرێن، ده‌بێت سێ مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی مووچه وه‌ربگرن و ئه‌وانه‌ی خانه‌نشین ده‌كرێن، ده‌بێت 10 مانگ چاوه‌ڕێ بكه‌ن، تا مامه‌ڵه‌یان بۆ ده‌كرێت. وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردرا، له چوارچێوه‌ی یاسا و پاراستنی ماف و شایسته‌ی دارایی فه‌رمانبه‌ران، چاره‌سه‌رێك بدۆزێته‌وه. ئه‌مه بابه‌تێكه بۆ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش گرفتێكی درووست كردبوو. چونكه خه‌ڵكانێك زیانیان به‌رده‌كه‌وت. ده‌مه‌وێت ئه‌وه‌ش بڵێم، ئه‌و بابه‌ته په‌یوه‌سته به ئیستحقاقكردنی ئه‌و مافانه‌ی فه‌رمانبه‌ران هه‌یانه و ده‌پارێزرێت. له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران یه‌ك ڕا هه‌بوو، كه پێویسته ئه‌و كێشانه چاره‌سه‌ر بكرێن.
روونیشیكرده‌وه، له ساڵی (2020) ئێمه (6) مووچه‌مان داوه، له كاتێكدا حكومه‌تی عێراق ته‌نیا (2) ترلیۆن و (79) ملیار دیناری ناردووه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئێمه پێویستمان به نزیكه‌ی بڕی (5) ترلیۆن و (886) ملیار دینار هه‌بووه بۆ دابه‌شكردنی مووچه‌ی مووچه‌خۆرانی هه‌رێمی كوردستان. واته حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان (%60)ی مووچه‌ی دابینكردووه له كۆی ئه‌و شه‌ش مووچه‌یه‌ی دراوه به فه‌رمانبه‌ران. (3) ترلیۆن و (355) ملیار دیناری خستووه‌ته سه‌ر ئه‌و پاره‌یه‌ی به‌غدا ناردوویه‌تی.
هه‌روه‌ها گوتی: ئێمه به گوێره‌ی رێككه‌وتنێك كه له (15ی ئاب/ ئۆگستی 2020) كردوومانه له‌گه‌ڵ عێراق، ده‌بێت به‌غدا مووچه بنێرێت تا بودجه‌ی (2020) په‌سند ده‌كرێت، به‌ڵام به‌داخه‌وه حكومه‌تی عێراق، مانگانه مووچه‌ی نه‌ناردووه. تا ئێستا به‌غدا مووچه‌ی مانگی (5، 6، 7)ـی نه‌ناردووه بۆ هه‌رێمی كوردستان، به‌ڵام حكومه‌تی هه‌رێم به‌رده‌وام بوو له پێدانی مووچه. له پێشینه‌ی جێبایه‌خی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانه‌وه و ئینشه‌ڵڵا له داهاتوویه‌كی نزیكدا ده‌ستبه‌دابه‌شكردنی مووچه‌ش ده‌كات.
باسی له‌وه‌شكرد، وه‌زاره‌تی دارایی راسپێردراوه و ئه‌ویش دوو بژارده‌ی هه‌یه و لێیان ده‌توێژێته‌وه و دواتر رێكاری خۆی ده‌ستپێده‌كات و پێشبینی ده‌كه‌م كاتێكی زۆری نه‌وێت، به‌ڵام پرۆسه‌یه‌كه پێویستی به ورده‌كارییه و ده‌بێت خۆیان بگونجێنن له‌گه‌ڵ ئه‌و خشته‌ی دابه‌شكردنه‌ی مووچه‌ی حكومه‌تی عێراقی فیدراڵ و پێشبینی ناكه‌م پرۆسه‌كه زۆر ئاڵۆز بێت و كاتی زۆری بوێت.