بەوێنە: چین پشکنینی کۆرۆنا بۆ نۆ ملیۆن دانیشتووی شارێک دەکات

لەماوەی تەنیا پێنج رۆژدا

K24 - هەولێر

لە شاری شینگداو-ی چین بڕیاردرا پشکنینی کۆرۆنا بۆ نۆ ملیۆن دانیشتووی ئەو شارە بکرێت، لەماوەی پێنج رۆژدا.

ئەو پشکنینە بەکۆمەڵە دوای ئەوە دێت: دەیان تووشبووی کۆرۆنا لە نەخۆشخانەکانی ئەو شارە چارەسەریان وەرگرت، کە لە دەرەوەی شارەکە هاتبوون.

ئەمە یەکەمجار نابێت چین بەو شێوەیە فراوانە هەڵمەتی پشکنینی کۆرۆنا ئەنجامبدات؛ لە مانگی ئایاردا 11 ملیۆن کەس لە شاری وهان پشکنینیان بۆ کرا، کە شوێنی سەرهەڵدانی کۆرۆنا بوو.

بەپێچەوانەی بەشێکی وڵاتانی جیهان، کە هێشتا رۆژانە هەزاران کەس لێیان تووشی کۆرۆنا دەبن، چین توانیویەتی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا تاڕادەیەک کۆنترۆڵ بکات.

کۆمیسیۆنی تەندروستیی نیشتمانیی چین ئەمڕۆ (دووشەممە، 12-10-2020) گوتی "لەماوەی پێنج رۆژدا پشکنینەکان تەواو دەکەین، تائێستاش 114 هەزار و 862 ستافی تەندروستی و، ئەو کەسانەی بەمدواییە لە نەخۆشخانەکە خراونەتە ژێر چاودێری پشکنینیان بۆ کراوە و ئەنجامەکانیان نێگەتیڤ بووە".

هـ.ر.