ئەرمینیا: لەسەرەتای شەڕی قەرەباخه‌وه‌ 552 ئامێری سەربازی ئازەربایجانی تێكشكێندراوون

ھێزەكانی لە سەرەتای شەڕەوە تاكو ئێستا 5959 كەسی لە شەڕەكاندا لە دەستداوە

K24 – ھەولێر:

ئەمڕۆ ھەینی، یەریڤان رایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێكردنی شەڕ لە قەرەباخ، لە 27 مانگی رابردووە، 552 ئامێری سەربازی ئازه‌ربایجانی تێكشێنراون و وێرانكراون لەوانەش زرێپۆش و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان.

ناوەندی راگەیاندنی سەر بە حكومەتی ئەرمینیا لە راگەیاندراوێكدا گوتی: لە شەڕەكاندا 181 فڕۆكەی بێفڕۆكەوان، 21 فڕۆكە، 16 فڕۆكەی ھلیكۆپتەر و 4 سێستەمی مووشەك ھاوێژ، گشتیان سەر بە سوپای ئازەربایجانی بوونە  تێكشێندراون و وێرانكراون.

بەپێت راگەیاندراوەكەی ئەرمینیا، ھێزەكانی لە سەرەتای شەڕەوە تاكو ئێستا 5959 كەسی لە شەڕەكاندا لە دەستداوە.

لە راگەیاندراوەكەدا ئاماژەشكراوە، فڕۆكەیەكی بێفڕۆكەوان خراوەتە خوارەوە و 6 زرێپۆش و یەك تانك تێكشێكێندراون و 120 كەسیش لە 24 كاتژمێری رابردوودا كوژراون.

سەرچاوە: نوفوستی