وێنە و ڤیدیۆ.. یادکردنەوەی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام لە ئاسمان و زەوییەوە لە هەولێر

K24 - هەولێر

لە هەولێر سەرەڕای بوونی ڤایرۆسی کۆرۆنا و قەدەغەکردنی کۆبوونەوەی خەڵک، ئەمڕۆ لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەری ئیسلام (د.خ.) کۆمەڵێک چالاکی ئەنجامدران.

ساڵانە شاری هەولێر پێشەنگە لە یادی مەولوود، ئەمساڵیش بە هەمان شێوە چەندین چالاکی جۆراوجۆر لەو یادەدا ئەنجامدران، کە لە هەندێکیاندا رێنماییەکانی تەندروستی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا لەبەرچاو گیرابوون، لە هەندێکی دیکەشیان بەدینەدەکرا.

چاندنی نەمام
ئەم هەڵمەتە لەنێوان مامۆستایانی ئایینی و سەرۆکی دەستەی ژینگە و رێکخراوەکانی لە هەولێر بەڕێوەچوو، سەرپەرشتیارانی هەڵمەتەکە مەبەستیانە ئەو شوێنانەی سەوز نین، لەڕێگەی نەمامچاندن سەوز بکەن.

عەبدولرەحمان سدیق، سەرۆکی دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگە بە کوردستان24ـی راگەیاند "چاندنی دار یەکێکە لەو خێرانەی دوای مردنی مرۆڤیش هەر بەردەوام دەبێت... باشترین کار ئێمە بیکەین ئەوەیە، بەردەوامبین لەسەر پەیامەکەی پێغەمبەر (د.خ.) کە بەشێکی پەیامەکەی تایبەتە بە ژینگەپارێزی".

سێ مزگەوتی نوێ کرانەوە

لە هەولێر نزیکەی 600 مزگەوت لە سەنتەری هەولێر هەن، لە دەوروبەریشی نزیکەی 350 مزگەوت، ئەمڕۆش لە یاد مەولوود سێ مزگەوتی دیکە کرانەوە، کە یەکێکیان لەناو سەنتەری هەولێر و دووانەکەی دیکە لە دەرەوەی بوون.

مزگەوتەکان یەکێکیان دەکەوێتە گەڕەکی 32ـی پارک، ئەوانەیی دیکەش لە کەسنەزان و گوندی کانی گەنین لەنزیک کەسنەزان.

ژمارەیەک کەسایەتیی کریستیان مزگەوتێکیان رازاندەوە

ژمارەیەک کەسایەتیی کریستیان، کە وەزیرێکی حکومەت یەکێکیانە، ساڵانە بەمەبەستی دووپاتکردنەوەی پێکەوەژیان لە کوردستان، مزگەوتێکی هەولێر لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا دەڕازێننەوە.

مەلا حەسەن قادیانی، مەلای مزگەوتی قازی محەممەد، ئەو مزگەوتەی لەلایەن کریستیانەکانەوە دەڕازێنرێتەوە گوتی "ساڵانە کاک ئانۆ و چەند کەسایەتییەکی کریستیان مزگەوتەکەمان دەڕازێننەوە، رەنگە ئێمە پێویستمان بە رازاندنەوە نەبێت، بەڵام ئەو هەنگاوەی ئەوان نیشانەی خۆشەویستی و پێکەوەژیانە و بۆ ئەوەی جوانتر و باشتر بەیەکەوە بژین".

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە کریستیانە و ئەندامێکی شاندی کریستیانەکانە، دەڵێ "ئەمە عادەتێکی ساڵانەمانە، کە دێینە مزگەوتی قازی محەمەد. ئەمە نزیکترین مزگەوتە لە عەنکاوە و ئێمە بە مزگەوتی عەنکاوەی دادەنێین، لەو شوێنە پیرۆزەدا کە ماڵی خوای گەورەیە، پیرۆزبایی لە گشت موسڵمانان دەکەم بەبۆنەی یادی مەولوود و هیوادارم هەمیشە بەیەکەوە بین".

هەڵدانی شیرینی لە ئاسمانەوە

یانەی ئاسمانیی هەولێر لە یادی لەدایکبوونی پێغەمبەردا نمایشێکی ئاسمانیی لەڕێگەی دوو پاراماتۆر ئەنجامدا. لە نمایشەکەدا دوو ئەندامی یانەکە بە ئاسمانی هەولێر سووڕانەوە و لافیتەیەکیان بەرزکردووەتەوە کە ئایەتێک لەسەری نووسراوە، جگە لەوە شیرینیان هەڵدایە خوارەوە.

یوسف، بەڕێوەبەری راگەیاندنی یانەی ئاسمانیی هەولێر گوتی "بڵاوکردنەوەی شیرینی لە ئاسمانەوە شتیکی تۆزێک تازە بوو و خەڵکەکەش زۆر پێیان خۆشبوو".

لەکاتێکدا دوو ئەندامەکەی یانەی ئاسمانیی هەولێر بە ئاسمان دەسووڕانەوە، سەدان کەس کە زۆربەیان منداڵ بوون، لە دەوروبەری قەڵای هەولێر کۆببوونەوە.

ئەنجوومەنی باڵای فەتوا پێشتر لە راگەیەندراوێکدا بەبۆنەی مەولوود نەبەوی رایگەیاندبوو "پێمان باشە بۆ ئەمساڵ شێوازی ئاهەنگگێڕانەکە لە گردبوونەوە لە ماڵ، مزگەوت، خانەقا و تەکییەکان بگۆڕدرێن بە دەربڕینی دڵخۆشی بە بڵاوکردنەوە و هەڵواسینی لافیتە و درووشمەکان لە شوێنە گشتییەکان و سۆشیال میدیا".

هـ.ر.