ئێستا زانكۆلاین كاراكرا
K24 - هه‌ولێر:
كه‌مێك به‌ر له ئێستا، سیسته‌می زانكۆلاینی تایبه‌ت به وه‌رگیراوانی پۆلی 12ی ئاماده‌یی، له كۆلێژ و زانكۆكانی هه‌رێمی كوردستان كاراكرا و له‌م لینكه‌ی خواره‌وه ده‌توانی ناوی خۆت بدۆزییه‌وه.
لە كۆنفرانسێكی رۆژنامەوانیدا به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه 1/11/2020، د. خەتاب شێخانی، سەرۆكی دیوان لە وەزارەتی خوێندنی باڵا رایگەیاند، لە دەرچووانی ئەمساڵ 47 ھەزار و 178 لە زانكۆ و پەیمانگاكان وەرگیراون، كە دەكاتە رێژەی 87%، ھەروەھا 7 ھەزار و 118 وەرنەگیراون كە دەكاتە 13%".
گوتیشی: "ئێستا 8 ھەزار و 119 كورسی بەتاڵ ماون، ئەم كورسیانە دەدرێن بەو قوتابیانەی وەرنەگیراون كە ژمارەیان 7 ھەزار و 118 قوتابییە. كە ھێشتا ژمارەی كورسی بەتاڵ وەرنەگیراوە زیاترە، واتا ئەگەر قوتابیانی دیكەش سكاڵا بنووسن و وەر بگیرێن، رێژەی وەرگرتن لە ئەمساڵدا دەكاتە 100%".