فەرەنسا: حكومەت بزووتنەوەی "گورگە بۆرەكان"ی توندڕەوی نەتەوەیی توركی ھەڵدەوشێنێتەوە

چوارشەممەی داھاتوو بڕیار لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوەی "گورگە بۆرەكان" توندڕەوی توركی دەدرێت

K24 – ھەولێر:

وەزیری ناوخۆی فەرەنسا، جیراڵد دارمانان رایگەیاند، حكومەتی فەرەنسا لە میانی دانیشتنی ئەنجوومەنی وەزیراندا لە رۆژی چوارشەممە، بڕیاردەدات لەسەر ھەڵوەشاندنەوەی بزووتنەوەی "گورگە بۆرەكان" توندڕەوی توركی.

پاش ئەوەی لەم ماوەی دواییدا پێكدادان لەنێوان رەوەندی توركی و ئەرمەنی لە دیسین- شاربیۆ لە نزیك لیۆن روویدا، پەنجەی تۆمەت ئاراستەی ئەم بزووتنەوەیە كرا.

ھەروەھا  لە شەوی شەممە لەسەر یەكشەمە دەستەواژەی "گورگە بۆرەكان" لە سەر مۆنۆمێنتێكی قوربانیانی جینۆسایدی ئەرمەنییەكان و بنكەی نیشتیمانی مێژووی ئەرمەنییەكان لە نزیك لیۆن، نوسرابوو.

سەرچاوە: فرانس پرێس