وەزارەتی دارایی عێراق بودجە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات

ھێشتا پەرلەمان دەنگی لەسەر پرۆژە یاسایی قەرزی ناوخۆیی نەداوە

K24 - ھەولێر

وەزارەتی دارایی عێراق لە كۆتایی ئەم مانگەدا پڕۆژە بودجەی 2021 رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكات.

بەگوێرەی چەند سەرچاوەیەك، وەزارەتی دارایی عێراق بۆ پەسەندكردنی پڕۆژە یاسایی 2021 لە دوو ھەفتەی داھاتوودا بودجەكە ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەكات بۆ رەزامەندی دەربڕین.

ئاماژەبەوەشكراوە، بودجەكە زیاتر تیشك دەخاتەسەر چارەسەركردنی قەیرانە داراییەكان، لە رێگەی كەمكردنەوەی خەرجییەكان و تەرخانكردنی بودجەی پێویست بۆ رووبەڕووبوونەوەی كۆرۆنا.

لە ئەمە لەكاتێكدا ھێشتا ئەنجومەنی نوێنەران لەبارەی پرۆژە یاسایی قەرزی ناوخۆیی كە پەیوەستە بە بودجەی 2020 دەنگی لەسەر نەداوە.