عێراق.. 2530 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون بەڵام 3002 كەس لەو پەتایە چاكبوونەوە
K24 – ھەولێر:
وەزارەتی تەندرووستی و ژینگەی عێراق، ئەمڕۆ یەكشممە 8/11/2020 لە راگەیاندراوێكدا ئاماری كاریگەری ڤایرۆسی كۆرۆنای لە 24 كاتژمێری رابردووی لە سەرتاسەری عێراق بە ھەرێمی كوردستانیشەوە بڵاوكردەوە.
لە راگەیاندراوەكەدا ھاتووە، لەو ماوەیەی دەستنیشانكراوە 2 ھەزار و 530 كەس توشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوونە و 44 كەسیش بەو پەتایە گیانیان لە دەستداوە. ھاوكات 3002 حاڵەتی چاكبوونەوە تۆماركراون.
بەمەش ژمارەی تووشبووانی كۆرۆنا لە سەرەتای سەرھەڵدانییەوە گەیشتە 498 ھەزار و 549 كەس، لەم ژمارەیەش 11 ھەزار و 327 كهس گیانیان لەدەستداوە و 428 ھەزار تووشبووش بەتەواوی چاكبوونەتەوە.
ئەو تووشبووانهی تا ئێستا لە نەخۆشخانەكاندا ماون ژمارەیان 58 ھەزار و 294 كەسن، و لەم ژمارەیە 388 كەس لە ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دان.