نرخی نەوت دابەزی

نرخی ئەمڕۆی نەوت

K24- هەولێر:

تادێت حاڵەتەکانی کۆرۆنا لە جیهان زیاد دەکات، ئەمەش خواستی لەسەر نەوت زیاتر کەمکردووە.

بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی رۆیتەرز، ئەمڕۆ هەینی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 43 دۆلار و 17 سەنتە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، 40 دۆلار و 64 سەنتە.

ئەمەش لە کاتێکدایە، بەهۆی بڵاوکردنەوەی هەواڵی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا لە ئەمەریکا، نرخی نەوت بە رێژەی 9% بەرزبووەوە. پێشتر نرخی نەوت بۆ خوار 40 دۆلار دابەزیبوو.