كڵۆپ هه‌ر 4 یاریزانه سه‌ره‌كییه‌ی هێڵی به‌رگری له‌ده‌ستدا
ئاندرێ رۆبێرتسۆن بەرگریکاری هەڵبژاردەی سکۆتلەندا و یانەی لیڤەرپوول نوێترین قوربانی یانە ئینگلیزیەکەیە، به‌مه‌ش سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی هێڵی دواوه‌ی رێدز تووشی پێكان و په‌تای ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
رۆژنامەی تایمزی بەریتانی بڵاویکردووە، ئاندرێ رۆبێرتسۆن بەرگریکاری باڵی چەپی هەڵبژاردەی سکۆتلەندا و یانەی لیڤەرپوول، لە راهێنانەکانی هەڵبژاردەی وڵاتەکەی لە ماسولکەکانی رانیدا تووشی پێکان بووە و بەم هۆیەوە ئەستەمە بۆ یارییەکەی ئەمشەوی هەڵبژاردەکەی بەرامبەر سلۆڤاکیا لە خولی نەتەوەکانی ئەوروپا بەشداری بکات.
ئەم پێکانەی رۆبێرتسۆن بەرگریکاری لیڤەرپوول لە کاتێکدایە، پێشتر سێ بەرگریکاری دیکەی ئەو یانەیە، ڤاین دایک، جۆی گۆمێز و ئارنۆڵد بە هۆی پێکان لە یاریگەکان دوور کەوتونەتەوە.