چه‌ند پارچه شوێنەوارێك لە گوندێكی چۆمان دۆزرانه‌وە
K24 – ھەولێر:
له‌كاتی رێكخستنی زه‌ویه‌كه‌ی بۆ بنیادنانی خانوو، هاووڵاتیه‌ك له گوندی "مه‌میخه‌لان"ی سه‌ربه‌قه‌زای چۆمان چه‌ند گۆزه‌یه‌ك ده‌دۆزیته‌وه و لایه‌نی په‌یوه‌نداری لێ ئاگادارده‌كاته‌وه. تیمێكی شوێنه‌وارناسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی شوێنه‌واری سۆران لێكۆڵینه‌وه له‌و ناوچه‌یه ده‌كه‌ن.
له هه‌وڵیكی گوندنشینان بۆ هێنانی رێگا، له‌گه‌ڵ كاركردنیان پارچه گۆزه‌ی شكاویان به‌رچاو كەوت. تیمه‌كانی شوێنه‌وار سه‌رقاڵی دۆزینه‌وه‌ی پارچه‌ی دیكه‌ن.
هیچ زانیارییه‌ك له باره‌ی مێژووی ئه‌و پارچه شوێنه‌واریانه و سهردهمهكهیانهوه به‌رده‌ست نه‌كه‌وتووه.
له‌سنووری قه‌زاكانی (مێرگه‌سۆر، رەواندز، چۆمان و سۆران) تا ئێستا زیاتر له هه‌زار ناوچه‌ی شوێنه‌واری ده‌ستنیشانكراوون.
له‌سه‌ر ئاستی هه‌رێمی كوردستانیش تا ئێستا (3500)شوێن وه‌ك ناوچه‌ی شوێنه‌واری تۆماركراون، كه‌به‌شێكیان له‌سه‌رئاستی جیهان ناسراون.