هازارد بە روخسارێکی نوێی گەڕایەوە

ئێدین هازارد، یاریزانی بەلجیکی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا دوای چاکبونەوەی لە ڤایرۆسی کۆرۆنا، بە روخسارێکی نوێی گەڕایەوە و بەشداری لە راهێنانەکانی یانەکەی کرد.

ماڵپەری فەرمی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانیا چەند وێنەیەکی هازارد یاریزانی یانەکەیان لە کاتی گەڕانەوە بۆ راهێنانەکانی بڵاوکردووەتەوە و ئەو یاریزانە بە سمێلەوە بە روخسارێکی نوێی گەڕاوەتەوە و لەگەڵ هاوڕێیەکانی دوای ماوەیەکی زۆر جارێکی دیکە دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە، وەکو ئامادەکاری بۆ یارییەکانی داهاتووی یانەکەی.

هازارد نزیکەی دوو هەفتە لەمەوبەر تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو و دواجار دوێنێ پێنج شەممە لەو پەتا جیهانیە رزگاری بوو و لەگەڵ هاوڕێیەکانی دەستی بە راهێنانەکانی کردەوە.