وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا 30 زه‌مالەی‌ خوێندن له‌ وڵاتی هه‌نگاریا راده‌گه‌یه‌نێت

ده‌رفه‌تی خوێندنی ماسته‌ر و دكتۆرای تێدایه‌

K24 - هه‌ولێر:

وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى زەمالەى خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە وڵاتى هەنگاریا بۆ ساڵى خوێندنى (2020 - 2021) رادەگەیەنێت، کە لە چوارچێوەى رێككه‌وتنامه‌ی نێوان وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵاى هه‌رێمی كوردستان و وه‌زاره‌تی توانسته‌ مرۆییه‌كانی هه‌نگاریا ساڵانە (30) سكۆله‌رشیپ بۆ فێرخوازان و هاووڵاتیانی هەرێمی کوردستان راده‌گه‌یه‌نێت.

ئارام محه‌مه‌د قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى رایگەیاند، وڵاتى هەنگاریا لە کاتێکدا هاوکارى پێشکەش بەهەرێمى کوردستان کرد، کە هەرێمەکەمان رووبەڕووى شەڕى دژى داعش، قەیرانى دارایی بوه‌وە، بەڵام هاوکارییەکانى ئەوان بۆ هێزى پێشمەرگە لەلایەک و، بەردەوامیدان بەپێشکەشکردنى سکۆلەرشیپ بۆ خوێندکارانى کوردستان لەلایەکى دیکە مایەى ستایش و نرخاندێکى زۆرە.

وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا، مه‌رجه‌كانی خستووه‌ته‌ڕوو بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی خوازیاری خوێندن له‌و وڵاته‌. 

1- مه‌رجه‌كان بۆ ماسته‌ر كه‌ وه‌زاره‌تی خوێندنی باڵا بڵاویكردووه‌ته‌وه‌:

-  پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

-  پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دامودەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش (1/1/2019) دەستبەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.

- دەبێت کۆ نمرەی بەکالۆریۆسی لە (65%) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نموونە 65)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

- تەمەنى پێشکەشکار نابێت لە 45 ساڵ زیاتر بێت (لە دایکبووانی رۆژی (1/1/1976) و بەرەو ژوور)

- خوێندن لەم زەمالەیە بە زمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بە لایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان هەبێت، کە بریتین لە (Pearson و IPT و TOEFL) وەک خشتەی بەراوردکاری لە خوارەوەیە:

تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمانى بەسەر نەچووبێت.

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

تێبینی: لە کاتی داوا کردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبوون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (120) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (15/1/2021).

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن: 

https://stipendiumhungaricum.hu/apply/ 

https://apply.stipendiumhungaricum.hu/

تێبینی: وەزارەتەکەمان ئەم بوارانەی خوارەوەی بۆ خوێندنی ماستەر دیاری کردوە، واتا پێشکەشکار تەنها دەبێت داواکاری بۆ ئەم بەرنامانەی خوارەوە پێشکەش بکات، بە پێچەوانەوە دواجار لەلایەن وەزارەتەکەمان کاری لە سەر ناکرێت: 

دەبێت پێشکەشکار لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی ماستەر پێشکەش بکات. (واتا بواری خوێندنی بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت.)

پێشکەشکردن راستەوخۆ، و تەنیا لە رێگەی ماڵپەڕی سەرەکی زەمالەکە (هە نگاریا) دەبێت.

دوای دەرچوونی ئەنجامی بەرایی لە لایەن هەنگاریاوە، وەزارەتەکەمان لەسەر بنەمای ئەم مەرج و رێنماییانەی سەرەوە و لە رێگای سیستمی خاڵبەندی و پێشبڕکێ، کاندیدە سەرکەوتووەکان هەڵدەبژێرێت.

ئەگەر کاندیدی سەرکەوتوو پاشگەز بوه‌وە یا بەردەوام نەبوو لە خوێندن، ئەوا ناوی دەخرێتە لیستی رەش، بۆی نیە داواکاری پێشکەش بە هیچ بەرنامەیەکی خوێندنی باڵای ناوخۆی یا دەرەوە بکات.

هەر کاتێک کاندید بەڵگەنامەی نا دروست پێشکەش بە لایەنی هەنگاریا یا وەزارەتەکەمان بکات، ئەوا دەخرێتە لیستی رەش و زەمالەکەی هەڵدەوەشێندرێتەوە.

لەبەر ئەوەی پێشکەشکردن راستەوخۆ لەرێگەی ماڵپەڕی زەمالەکەیە، و تا دەرچوونی ئەنجامی بەرایی، وەزارەتەکەمان هیچ فایلی لەبەردەست نیە تا کاری لەسەر بکات، بۆیە تا دەرچوونی ئەنجامی زەمالەکە لە رێگەی ماڵپەڕی وەزارەتەکەمان، بە هیچ شێوەیەک سەردانی وەزارەت مەکەن.

2- دکتۆرا:

پێشکەشکار دەبێت هاووڵاتی هەرێمی کوردستان بێت.

پێشکەشکار ئەگەر فەرمانبەر یا مامۆستا بێت لە دام و دەزگاکانی هەرێمی کوردستان، ئەوا دەبێت بە لایەنی کەم دوو ساڵ خزمەتی هەبێت لە پاش بە دەست هێنانی دوایین بڕوانامە. واتا لە دوای بە دەستهێنانی دواین بڕوانامە، دەبێت پێش 1/1/2019 دەست بەکاربوبێتەوە یا دامەزرابێت.

دەبێت کۆ نمرەی ماستەری لە (70%) کەمتر نەبێت.

تێبینی: ئەو بەڕێزانەی کە ئەنجامەکانیان بە پلە (مام ناوەند، باش، زۆر باش، نایاب) لە بڕوانامەکانیان نوسراوە، دەبێت لە لایەنی پەیوەندیدار بیگۆڕن بۆ نمرە (بۆ نموونە 70)، بە پێچەوانەوە دواجار لە وەزارەتمان کاری لەسەر ناکرێت.

بەڵام سەبارەت بە دەرچوانی بەرنامەی تواناسازی دەبێت پابەندی ئەو رێککەوتننامەیە بن کە پێشتر لەگەڵ وەزارەت واژوویان کردووە.

دەبێت پێشکەشکار تەمەنی لە 50 ساڵ زیاتر نەبێت (لە دایکبووانی رۆژی (1/1/ 1971) و بەرەو ژوور.

خوێندن لەم زەمالەیە بەزمانی ئینگلیزیە، دەبێت پێشکەشکار بەلایەنی کەم ئاستی زمانی ئینگلیزی (5) IELTS یان هاوتاکەی لە تاقیکردنەوە ستانداردەکانی دیکەی توانستی زمان کە بریتین لە (Pearson و IPT TOEFL) (وەک خشتەی بەراوردکاری خوارەوە).

تێبینی: کاتێک وەزارەتەکەمان داوای ئەم دۆکیومێنتانە دەکات، دەبێ تێستی زمانى بەسەر نەچوبێت.

داواکار دەبێت لە هەمان بواری خۆی داواکاری بۆ بەرنامەی دكتۆرا پێشکەش بکات. (واتا بەکالۆریۆس و ماستەرەکەی لە هەمان بوار بێت).

ئەم زەمالەیە پشتگیری مۆڵەتی هاوڕێیەتی هاوسەری ناکات. هەروەها پرۆسیسی ڤیزەی هاوسەر و منداڵ ناکرێت.

کاندیدی سەرکەوتو ئەگەر دامەزراو بێت، ئەوا لەلایەن وەزارەتی پەیوەندیدار تەنها مۆڵەتی خوێندنی پێدەدرێت واتا بە موچەی بنەڕەتی و دەرماڵە جێگیرەکان.

تێبینی: لە کاتی داوا کردنی بەڵگەنامەکان لەلایەن وەزارەتەکەمان، داواکار دەبێت نوسراوی لاری نەبون لە فەرمانگەکەی خۆی پێشکەش بکات.

کاندیدی سەرکەوتو لەلایەن وڵاتی هەنگاریا مانگانە بڕی نزیکەی (120) یۆرۆی وەک دەرماڵەی بژێوی ژیان پێدەدرێت و بیمەی تەندروستی و کرێی خوێندن و  بەشی ناوخۆی لە زانکۆ بۆ دابیندەکرێت، بەڵام کرێی فڕۆکەی بۆ دابین ناکرێت. (بۆ زیاتر وردەکاری تکایە سەردانی ماڵپەری زەمالەکە بکەن).

دوا مۆڵەت بۆ پێشکەشکردن بریتیە لە (15/1/2021).

بۆ زانیاری زیاتر، سه‌ردانی ئه‌م لینكه‌ بكه‌ن:

https://bit.ly/2J40rJR

بۆ زانیاری زیاتر و پێشکەشکردن، تکایە سەردانی ئەم لینکانەی خوارەوە بکەن:

https://stipendiumhungaricum.hu/apply/

https://apply.stipendiumhungaricum.hu/