ئەمریكا :ھەرێمی كوردستان بۆ وەبەرھێنان لەبارە

ئەمریكا :ھەرێمی كوردستان لە پاراستنی ئاسایش سەركەوتوو بووە

K24 – ھەولێر:

ئەمه‌ریكا جەختیكردەوە لەوەی ھەرێمی كوردستان لە رووی ئەمنییەوە سەركەوتوو بووە لە رەخساندنی دەرفەت بۆ وەبەرھێنەرانی بیانی.

جۆی ھوود، بەرپرسی نووسینگەی رۆژھەڵاتی نزیك لە وەزارەتی دەرەوەی ئەمریكا لە كۆنفرانسی ئابووری كوردستان دوای كۆرۆنا، رایگەیاند، ھەرێمی كوردستان سەركەوتوو بووە لە رووی ئاساییش و سەقامگیری و پێشخستنی كەرتی تایبەت.

جەختیشی كردەوە، ھەرێمی كوردستان بە بەراورد لەگەڵ عیراق لەبارترە بۆ وەبەرھێنان و داوای لە وەبەرھێنەرە ئەمه‌ریكییەكان كرد روو بكەنە ھەرێمی كوردستان.