حكومه‌تی عێراق: به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مپەکانی ئاواره‌كان دا‌ده‌خه‌ین
K24 - هەولێر
حكومه‌تی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت: لە سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مپی ئاواره‌كان داده‌خرێن.
ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی عێراق رۆژی سێشەممە، (24-11-2020) كۆبووه‌وە، حه‌سه‌ن نازم، وه‌زیری رۆشنبیری گرنگرترین بڕیاره‌كانی كۆبوونه‌وه‌كه‌ی خوێنده‌وه و رایگه‌یاند: سه‌ره‌تای ساڵی داهاتوو، به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه‌مپی ئاواره‌كان داده‌خرێن، روونیشی كرده‌وه له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتوودا، له پارێزگاكانی عێراق هیچ كه‌مپێكی ئاواره‌كان نامێنێت.
حەسەن نازم گوتی "له مانگێكدا نزیكه‌ی 25 هه‌زار ئاواره گه‌ڕاونه‌ته‌وه ناوچه‌كانیان، ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌تی كۆچ و كۆچبه‌ران و ده‌زگا ئه‌منییه‌كان. له هه‌فته‌ی داهاتوو به‌ڵێن دراوه سێ كه‌مپی دیكه له پارێزگای سه‌لاحه‌دین داده‌خرێن و قه‌یرانی ئاواره‌یی كۆتایی دێت و، ئێستا ته‌نیا شه‌ش كه‌مپ ماون له پارێزگاكانی: نه‌ینه‌وا كه‌ركووك و دیاله و ئه‌نبار".
وه‌زیری رۆشنبیریی عێراق هەروەها رایگەیاند "رۆژانه ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانیان ده‌گه‌ڕێنه‌وه و له چه‌ند هه‌فته‌ی داهاتووشدا، سێ كه‌مپی دیكه‌ش داده‌خرێن. به‌م شێوه‌یه قه‌یرانی ئاواره‌یی له پارێزگاكانی: كه‌ركووك، دیاله و سه‌لاحه‌دین كۆتایی دێت و هیچ كه‌مپێك نامێنێت. له سه‌ره‌تای ساڵی داهاتووشدا پلانێك هه‌یه بۆ داخستنی كه‌مپه‌كان له هه‌رێمی كوردستان ئه‌مه‌ش به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی هه‌رێم".
بەپێی داتای نافەرمی، ژمارەی ئاوارەکان لە هەموو عێراق دەگاتە 5 ملیۆن و 500 هەزار کەس، ئەمەش جگە لە نزیکەی ملیۆنێک کەس کە لە ماوەی شەڕی داعشدا عێراقیان بەرەو وڵاتانی دراوسێ و ئەوروپا جێهێشتووە.
هەرێمی کوردستان لە دوای هێرشی داعش، بووە شوێنی پێشوازیکردن لە ئاوارەکانی عێراق و سەدان هەزار کەس روویان لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان، هەروەها هەتاوەکو ئێستاش دەیان هەزار ئێزدی لە کەمپەکانی هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە کەمپەکانی دهۆک نیشتەجێن، کە بەهۆی ناسەقامگیریی ناوچەکەیان بەهۆی بوونی گرووپی چەکدار، ناتوانن بگەڕێنەوە.
هـ.ر.